Aişe Hümeyra Bulovalı,Hemın Othman Mohammed
29 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 31 مای,س 2019
ئیستانبوڵ - AA
زنجیره درامای ''دیریلیش ئه‌رتوغروڵ'' كه له‌سه‌ر شاشه‌ی TRT 1 په‌خش ده‌كرێت، ئه‌مڕۆ دوایین ئەلقەی په‌خش دەکرێت.
زنجیره دراماكه كه پێنج وه‌رزه به‌تاسه‌وه ته‌ماشا ده‌كرێت و له وڵاتانی جیاوازدا گرنگی زۆری پێده‌درێت، ئه‌مڕۆ به په‌خشكردنی ئەلقەی ١٥٠ههمینی ماڵئاوایی له شاشه‌كان ده‌كات.
له‌و زنجیره درامایه‌دا كه مه‌همه‌ت بۆزداغ به‌رهه‌مهێنانی گرتووه‌ته ئه‌ستۆ و له ساڵی ٢٠١٤ه‌وه تا ئێستا په‌خش ده‌كرێت، تا ئه‌مڕۆ باسی ئه‌و خه‌باتانه‌ی كردووه كه دژبه سوارچاكه‌كانی په‌رستگای هۆزی كایی، مه‌غۆله‌كان، ئیمپراتۆریه‌تی بیزه‌نتی و جاندارئۆغڵوڵاری ئۆباسی كراوه.
زنجیره دراماكه له لایه‌ن فه‌تحی بایرام و ئه‌حمه‌د یڵماز-ه‌وه كاری ده‌رهێنانی بۆ كراوه و سیناریۆكه‌ی له لایه‌ن مه‌همه‌ت بۆزداغ، ئاتیللا ئه‌نگین، ئاسڵی زه‌ینه‌ب په‌كه‌ر بۆزداغ و سه‌ردار ئۆزئۆنالان-ه‌وه نووسراوه‌ته‌وه.
زنجیره دراماكه دوایین ئەلقەی كاتژمێر ٢٠:٣٥ی ئەمڕۆ له كه‌ناڵی TRT 1 په‌خش ده‌كرێت.