Nurten Aslan,Halil İbrahim Sincar,Mehmet Niyazi Deniz ,Ramal Abdullah Mahmood
07 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 31 تەمووز 2019
دیاربه‌كر – AA
وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوانی توركیا له رێگای کردنەوەی خولی فێركردنی مه‌له‌وانی له ناوچه‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵات هه‌زاران منداڵ فێری مه‌له‌وانی ده‌كات.
منداڵان به گه‌رمی به‌شداری له خوله‌كانی فێركردنی مه‌له‌وانیدا ده‌كه‌ن له دیاربه‌كر، سێرت و ماردین كه پله‌كانی گه‌رما ماوه ماوه ده‌گه‌نه ٤٠ پله، به‌مهۆیه‌یشه‌وه فێری مه‌له‌وانی ده‌بن و فێنكیشیان دەبێته‌وه.
ساڵی رابردوو هه‌زار و ٨٠٠ منداڵ له دیاربه‌كر له میانی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌دا فێری مه‌له‌وانی بوون و پێده‌چێت ئه‌مساڵ ژماره‌كه بگاته سێ هه‌زار منداڵ.