Zana Natık Kerem
10 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
ئانتالیا ــ AA
ئەكادێمی لە زانكۆی ئاکدنیزی توركیا و مامۆستای یاریدەدەر، محەمەد غۆكئۆغڵو رایگەیاند كە هەمەجۆریی ماسی لە دەریای ناوەڕاست دەست بە گۆڕین لە بەرژەوەندیی ماسیی كەمەرەیی كردووە ئەمەش دوای كۆچكردنی هەموو جۆرەكان لە ماسی دەریای سوور بەرەو دەریای ناوەڕاست.
محەمەد غۆكئۆغڵو لە كۆلێژی سامانی ماسی لە زانكۆكە، ژمارەیەك پڕۆسەی مەلەكردنی بە ئامانجی لێكۆڵینەوە لە كەناراوەكانی ویلایەتی ئانتالیا ئەنجامدا كە دەكەوێتە سەر دەریای ناوەڕاست.
لەو وێنانەی كە گیراون دەركەوتووە، ئەو شوێنانەی كە ماسییەكانی دەریای سوور گەرای لێ دادەنێن، بە بەروارد لەگەڵ ئەو وێنانەی كە لە ماوەكانی رابردوودا گیراون، زۆر زیاد بووە.
بوونی هەموو جۆرە ماسییە ژەهراوییەكان كە رەچەڵەكیان بۆ زەریای هیندی دەگەڕێتەوە، هەر لەو وێنانە دەركەتووە.
محەمەد غۆكئۆغڵو لە لێكۆڵینەوەكەدا ئەوەی بۆ دەركەوتووە كە ماسییەكانی كاردیناڵی بچووك و رەنگاوڕەنگ لە كەنداوی ئانتالیا بە رێژەی سەدا سەد بە بەراورد لەگەڵ ئەو وێنانەی كە بەر لە دوو مانگ گیراون، زیادبوون.
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، محەمەد غۆكئۆغڵو رایگەیاند لە میانی پڕۆسەكانی مەلەكردنەكەدا كە لەگەڵ قوتابیانی ئەنجامی دەدات بە ئامانجی لێكۆڵینەوە، گۆڕانگاری بەردەوام لە هەمەجۆرەكانی بیۆلۆجی لە دەریای ناوەڕاست بەدی دەكرێت.
محەمەد غۆكئۆغڵو گوتی: "ماسی كاردیناڵ كە رەچەڵەكی بۆ دەریای سوور دەگەڕیتەوە بۆ یەكەمجار بەر لە دوو مانگ لە دەریای ناوەڕاست لە كەناراوەكانی ئانتالیا بینراوە، بەڵام ژمارەی ئەو ماسیانە بە رێژەیەكی بەرچاو لە میانی دوایین مەلەدا بەرزبووەتەوە و بە هەزارەها لەو جۆرە ماسیمان بینی".
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا كە كۆچكردنی ماسییە بیانییەكان بۆ دەریای ناوەڕاست هەموو جۆرە ماسییە ناوخۆییەكان لە دەریاییەكە لەناو دەبەن، چونكە ماسییە بیانییەكان لەوانەش ماسی كاردینال توانای خواردنی ماسییە ناوخۆییەكانیان هەیە.
محەمەد غۆكئۆغڵو گوتیشی: "جۆرە ماسییەكانی دیكە لە دەریای سوور بەردەوام بەرەو دەریای ناوەڕاست كۆچ دەكەن". روونشی كردەوە كە بەردەوامی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، فراوانكردنی كەناڵی سوێس و گۆڕانكاری لە رێژەی ئاوی سازگار لە دەریاكان یەكێكە لە گرنگترین هۆكارەكانی ئەم گۆڕانگارییە".
لە كۆتایی قسەكانیدا گوتی: "هەموو رۆژێك جۆرێكی نوێ لە ماسی روو لە حەوزی دەریای ناوەڕاست دەكات كە ئەمەش بەڵگەی كۆچكردنی ماسییە گەورەكانە بەرەو دەریای ناوەڕاست".