Barış Seçkin,Hemın Othman Mohammed
11 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2017
رۆما - AA
كه‌مپینی له‌ناوبردنی چه‌كه ئه‌تۆمیه‌كان (ICAN)، كه به‌هۆی ئه‌و هه‌وڵانه‌ی ده‌یدات بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیایی و، هه‌فته‌ی رابردوو به شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی دانرا، له ئیتاڵیاشه‌وه خه‌ڵاتێكی پیشكهشكرا.
كه‌مپینی له‌ناوبردنی چه‌كه ئه‌تۆمیه‌كان (ICAN)، به شایسته‌ی وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی "كۆتری ئاڵتوون بۆ ئاشتی" له ئیتالیا كه ئه‌مساڵ 33ـه‌مینی به‌خشرا.
سوسی سنیده‌ر، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی ICAN و سه‌رۆكی كه‌مپینی "وه‌به‌رهێنان بۆ بۆردومانه‌كان مه‌كه" كه ICAN پشتیوانی ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی خه‌لاته‌كه به‌ناوی ICAN سه‌ردانی رۆمای كرد و، له‌باره‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی و، ئه‌و بابه‌تانه‌وه بۆ ئانادۆڵو دووا كه بوونه‌ته رۆژه‌ڤی نێوده‌وڵه‌تی.
سنیده‌ر باسی له‌وه كرد كه چاوه‌ڕوانی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ نه‌بوون بۆ ئاشتیی و، گوتی: "به‌ڕاستی زۆر سه‌رسامبووم. له یه‌ك ساتدا سه‌رمسوڕما و له ژووره‌كه‌دا هاوارمكرد چی ده‌گوزه‌رێت. ساتێكی باوهڕپێنهكراوبوو. ئه‌م خه‌ڵاته فیداكاری هه‌موو كه‌مپینی له‌ناوبردنی چه‌كه ئه‌تۆمیه‌كان، 101 وڵاتی ئه‌ندامی ICAN، په‌سه‌ندكردنی كاری زیاد له 460 رێكخراوه، له هه‌مان كاتدا هێرۆشیما، ناكازاكی و هه‌موو قوربانیانی تاقیكردنه‌وه ئهتۆمیهكانه".
سینده‌ر باسی له‌وه‌یش كرد كه خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتیی دهبهخشتنه قوربانیانی چه‌كه ئه‌تۆمیه‌كان.