Sertaç Bulur
05 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 05 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکی میت و ئاسایشی ئەنقەرەدا بۆسەر رێکخستنەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ٢٥ گومانلێکراو دەستگیرکران کە پێکهاتبوون لە ٢٤ عێراقی و یەک فینلاندی.
بەپێی زانیاری دەستکەوتوو لە هەڵمەتێکدا کە بە هەماهەنگیی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و هەواڵگری ئاسایشی ئەنقەرە و سەرۆکایەتی میت بەڕێوەچوو دەرکەوت کە ٢٩ گومانلێکراو پەیوەندیان هەیە بە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و ناوچەکانی پێکدادان و لە سووریا لە ناو رێکخراوەکەدا چالاکیان ئەنجامداوە.
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوکاتدا کە کاتەکانی بەیانی لە سەرتاسەری ئەنقەرە لەلایەن تیمەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە رێکخرا، ٢٥ گومانلێکراو دەستگیرکران کە ٢٤یان عێراقی و یەکێکیان فینلاندیە.
دوای ئەوەی کارەکانی ئاسایش لەبارەی گومانلێکراوان تەواوکرا، دەست بە کارەکانی سنوورداشکردنەوەیان کراوە.
لە لایەکی دیکەوە، کارەکان درێژەی هەیە بۆ دەستگیرکردنی چوار گومانلێکراوە هەڵاتووەکەی دیکە.