Ömer Yıldız,Yusuf Koyun,Muhammet Ali Kemal
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2019
ئادانا- AA
لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەیەکدا لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ)/پێکهاتەی دەوڵەتی هاوتەریب لە هەشت پارێزگای تورکیا کە ناوەندەکەی لە ئادانایە لە کۆی ٥٨ پۆلیس کە پێشتر لە رێگەی ئەو بڕیارنامانەی کە مامەڵەی یاسایان لەگەڵ دەکرا لە کارەکانیان دوورخرابوونەوە و فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکرابوو، ٤١یان دەستگیرکران.
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانە رێکخراوەکان و قاچاخچێتیی لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگا، بە فەرمانی سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆماریی ئادانا، دەستیان بەکارەکانیان کردووە بە مەبەستی ئاشکراکردنی کردەوەکانی رێکخراوەکە.
لە هەشت پارێزگا ئۆپەراسیۆن بە مەبەستی دەستگیرکردنی ئەو ٥٨ پۆلیسە ئەنجامدرا کە لەژێر رۆشنایی دانپێدانانەکانی ئەندامە باڵاکانی فەتۆ و ئەو ئامێرە ئەلیکترۆنییانەی دەستیان بەسەردا گیراوە، فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرکراوە.
لەو ناونیشانانەی کە دەستنیشانکرابوون، ٤١ گومانلێکراو دەستگیرکران.
دوای ئەوەش کە پشکنینی تەندروستییان بۆ کرا، گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان برانە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش.