Abdullah Shukur
12 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون گرتەیەکی ڤیدیۆی بڵاوکردەوە کە تێدا دوێنی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە ھێلیکپۆپتەر بەرەو کۆبوونەوەی جەماوەری لە ھەکاری دەچوو و گرتەی چیاکانی ناوچەکە تۆمار کراوە.
ئاڵتون لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بە زمانی کوردی نووسیوویەتی "ئەو چیایانە گەواھیدەرن کە تیایدا رەگ و ریشەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەمان ھەڵکێشاوە کە دەستی چووبووە برایەتیمان. ئەو چیایانە گەواھیدەرن کە لە ژێر ھەمان قوببە و لە ژێر سێبەری ھەمان ئاڵا، لە ئاشتی و بە یەکگرتووی دەژین. سڵاو لە برایەتی و یەکێتی، ھەکاری زۆر جوانی".
ئاڵتون ئەو گرتە ڤیدیۆییەی بڵاوکردەوە کە تیایدا وێنە و گرتەی ئەو چیایانە لە ھێلیکۆپتەرەوە لە پاڵ گۆرانییەکی کوردی بە ناوی "مەرھەبا" تۆمار کراوە.
