Ahmet Furkan Mercan
11 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2019
ئەنقەرە - AA
باڵیۆزی بەلجیکا لە ئەنقەرە، میشێل ماڵهێربێ، بەهۆی بڕیارەکەی داواکاری گشتیی فیدراڵیی بەلجیکا سەبارەت بە ٣٦ کەس کە پەیوەندییان بە پەکەکەوە هەیە، بۆ وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بانگێشتکرا.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوە دیپلۆماسییەکانەوە دەستکەوتوون، میشێل ماڵهێربێ کە بۆ وەزارەتی دەرەوەی بانگێشتکراوە، ئەو نیگەرانییەی پێ راگەیەنراوە کە لە بڕیارەکە کەوتووەتەوە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوەکرد لە کۆبوونەوەیەکدا پەیامی نیگەرانیی دراوەتە ماڵهێربێ سەبارەت بەو بڕیارەی کە دادگایەکی برۆکسل داویەتی و تێیدا هاتووە کە ٣٦ کەسی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کە ژمارەیەک سەردەستەی رێکخراوەکەیان لە ئەورووپا لەنێودایە، ناتوانرێت لەچوارچێوەی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دادگایی بکرێن.
دادگایەکی برۆکسل ئەو بڕیارەی پەسەندکرد کە تێیدا هاتووە کە ٣٦ کەسی سەربە رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە کە ژمارەیەک سەردەستەی رێکخراوەکەیان لە ئەورووپا لەنێودایە، ناتوانرێت لەچوارچێوەی یاساکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دادگایی بکرێن .
فەرمانگەی سکاڵانامەی بەلجیکا رۆژی ٨ی ئادار لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکردبوو داواکاری گشتیی فیدراڵیی بەلجیکا بڕیارێکی داوە کە رێگریی لەدەستپێکردنی پرۆسەی دادگاییکردنی ٣٦ کەسی پەیوەندییدار بە پەکەکە دەکات.