Enes Kaplan
11 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2019
شرنەخ - AA
سەركۆماری توركیا و سەرۆکی گشتی ئاک پارتی، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "هەموو جۆرە جیاكاریی و دابەشكارییەك، لەژێر پێماندایە. برایانم ئەم وڵاتە هی هەموومانە، ئەم بانگە هی هەموومانە، ئەم دەوڵەتە هی هەموومانە. بۆ ئەمەش چی دەڵێین؟ دەڵێین یەک گەل".
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشداریی لە گردبوونەوەی جەماوەری کە لە لایەن پارتەکەیەوە لە گۆڕەپانی دادی شرنەخ سازکرابوو، کرد و گوتارێکی پێشکەشکرد.
ئەردۆغان باسی لەوەکرد کە ناتوانن بە جیا لە پارێزگاکانی دیکە بیر لە شرنەخ بکەنەوە و گوتی:
"هەموو جۆرە جیاكاریی و دابەشكارییەك، لەژێر پێماندایە. برایانم ئەم وڵاتە هی هەموومانە، ئەم بانگە هی هەموومانە، ئەم دەوڵەتە هی هەموومانە. بۆ ئەمەش چی دەڵێین؟ دەڵێین یەک گەل. یەک گەل واتە چی؟ واتە هەموو ئەوانەی لەم وڵاتەدا دەژین، بە تورک، کورد، عەرەب، چەرکەس، بۆسنی، جۆرجی، رۆمانییەکان، بێ ئەوەی تەماشای نەژادیان بکرێت، یەک گەلن. ئەمە تێگەیشتنی ئێمەیە بۆ گەل. باش دەزانن، 'میللەتی ئیبراهیم' یەک میللەتە".
سەرکۆماری تورکیا پرسیاری ئەوەی لە هاووڵاتییان کرد کە دۆخی شرنەخ ١٠-٢٠ ساڵ بەر لەئێستا چۆن بووە و گوتی: "هەموو لایەک زبڵدان، چاڵ، قوڕ، زێرابەکان لە کۆڵانەکانەوە دەڕۆیشتن، وایە؟ بیناکان وەک ئەوە نەبوو کە خۆیان بۆ بگیرێت، رەزالەتە. ئایا ئێمە لە رێگەی وەزارەتی ژینگە و شارسازییمانەوە هاتینە ئێرە؟ هاتین و ئەو بینا جوانانەمان بۆ ئێوە درووستکرد؟ ئێستا ئێوە لەو بینایانەدا جێگیر بوون و دەبن. بۆچی؟ لەبەر ئەوەی ئەمەیە کە شایەنی خوشک و برا شرنەخییەکەمە لەبەر ئەوە. ئێستا شرنەخ-ێکی نوێ هەیە، دەمانەوێت نەک لە رێگەی ئەوانەی کە پشتیوانیی رێکخراوی تیرۆریستیان هەیە بەڵکو لە رێگەی دەسەڵاتی ئاک پارتی-یەوە کە بەڕاستی خاوەندارێتیتان لێدەکات لە دەسەڵاتی خۆجێیدا قۆناغێکی نوێ دەست پێ بکات. هەر بۆیە برامان مەهمەت یارکامان داناوە".