Ramal Abdullah Mahmood
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
ئەنقەرە – AA
لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە لە ماوەی ئەم هەفتەی دواییدا ٤٦ چەکداری پەکەکە کوژراون، کە دووانیان بەرپرسی ناوچەیی ئەو رێکخراوە بوون.
سەرۆکایەتی ئەرکانی سوپای تورکیا لە راپۆرتی هەفتانەی خۆیدا ئاماژەی بەوە داوە لە میانی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکەدا سوپای تورکیا بەردەوامە لە ئۆپەراسیۆنەکانی رێکەوتی ٢٧ی تەمووز تاکو ٣ی ئاب بۆ سەر ئامانجەکانی پەکەکە لە ناوچەکانی بەیتوشەباب، چیای جودی، ناوچەی فەراشین لە پارێزگای شرنەخ، قەزای یوکسەکۆڤا لە پارێزگای هەکاری، قەزای گورپنار لە پارێزگای وان، قەزای سۆلهان لە پارێزگای بینگۆل و ناوچەکانی شەنیایڵا لە پارێزگای مووش.
لە ئاکامدا ٤٦ چەکداری پەکەکە کوژراون، کە دووانیان بەرپرسی ناوچەیی ئەو رێکخراوە بوون. بەهتین بیلەن کە یەکێک لە بەرپرسانی ناوچەیی پەکەکە بووە و ناوی نهێنی دژیارە خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کردووە کە لە لیستی داواکراواندایە، هەروەها دەست بەسەر تەرمی یڵماز کەس کە ناوی نهێنی شاهینە و لە لیستی داواکراواندایەدا گیرا.
پێنج هەزار و ١٧٩ کەسیش کە هەوڵی بەزاندنی سنووریان دەدا دەستگیرکران. لە ئۆپەراسیۆنەکاندا دوو سەرباز گیانیان لەدەستدا و سێی دیکەش کوژران.
لە میانی بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیاش لە باکووری سووریا بە پشتیوانی سوپای سووریای ئازاد لە نێوان عەزاز-جەرابلوس ٢٤٣ گوند ئازاد کران کە رووبەرەکەیان دوو هەزار و ١٥ کیلۆمەتر چوارگۆشەیە.