Zafer Fatih Beyaz,Mohammed Baqi Hussein
04 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 05 ئاب 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
لە میانی لێکۆلینەوەکان لە دۆسیەی فەتۆ کە لە لایەن داواکاری گشتی ئەنقەرەوە بەڕێوەدەچێت، بە تۆمەتی بەکارهێنانی ئەپلیکەیشنی (ByLock)، بڕیاری دەستگیر کردن بۆ ٥٩ کارمەندی وەزارەتی پیشەسازی و تەکنەلۆژیای تورکیا دەرکرا.
داواكاری گشتیی ئه‌نقه‌ره بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ٥٩ كارمه‌ند ده‌ركرد كه ده‌ركه‌وتووه ئەپلیکەیشنی (ByLock)یان به‌كارهێناوه.
دوای ده‌ركردنی بڕیاره‌كه، هێزه ئه‌منییه‌كان له ٢٠ شوێنی جیاجیا ئۆپه‌راسیۆنیان ده‌ستپێكرد.
به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی داواكاری گشتی، ٥٠ له‌و ٥٩ كه‌سه پێشتر به‌پێی بڕیاره‌كانی باری نائاساییدا كه وه‌ك یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، له ئه‌ركه‌كانیان دوورخراونه‌ته‌وه.