Sarp Özer,Mohammed Baqi Hussein
31 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2018
دوزجه - AA
سەرکۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئەردۆغان له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنگره‌ی لقی ئاك پارتی له دوزجه، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: "تەنانەت هاتنی بۆ سەر ئەو کورسیەش کە لەسەری دادەنیشێت کەموکوڕییە. رێکەوت نییە کە لە هەموو کارێکدایە دژی وڵات و گەلەکەمان و پاڵپشتیی هەموو ناپاکییەک دەکات. پێموایە کەسانێک ئەویان بە تایبەت بۆ ئەو کارە راسپاردووە".

له‌باره‌ی سه‌رۆكی گشتی جه‌هه‌په، كه‌مال كڵچدارئۆغڵوهوه ئه‌ردۆغان گوتی: "هەر کاتێک رووی راستەقینەی ئەو دەردەخەین، ئەم کەسە رۆژێک شەرمی نەکرد، وەک ئەوەی هیچ رووی نەدابێت درۆی گەورەتر دەکات و زۆر بێچاووڕووە لە بەردەوامیدان بە باوەشکردن بە درۆی چەپەڵتر. لە راستیدا ئێمە ئەو هەڵوێستە قێزەونەی بە هۆی فەتۆچییەکان باشتر دەناسین. وێڕای ئەوەی هەموو بەڵگەنامەکان، وێنەکان و ئیفادەی شایەتحاڵەکان بە پێداگرییەوە دەڵێن 'نەمانکردووە. ئەنجاممان نەداوە، نەمانبینیووە، نەمانبیستووە' ئەو ریاکاریەی فەتۆچییەکان لەگەڵ بێچاووڕوویی ئەو کەسە هەمان شتن".
ئه‌ردۆغان باسی له هه‌ڵوێستی كڵچدارئۆغڵو كرد له شه‌وی 15ی ته‌مووزدا و گوتی:
"ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌كاتێكدا توركیا ده‌سووتا، جیهانی ئیسلامی ده‌سووتا، مرۆڤایه‌تی ده‌یناڵاند هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان نه‌بوو، له پڕ دابه‌زین و ده‌ستیان به قسه‌كردن كرد له‌سه‌ر بابه‌ته گرنگه‌كان. خێره له پڕ ئه‌م خولیا و ئاره‌زووه؟ له‌كاتێكدا ئێمه ریزه‌كانمان به‌هێز ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ گه‌له‌كه‌ماندا، خێره ئه‌م خولیای تێكدانه؟ له‌كاتێكدا توركیا رووبه‌ڕووی جه‌نگێكی رزگاریی دیكه بووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی له ئێمه ده‌وه‌شێته‌وه یه‌كڕیزی و پێكه‌وه‌بوونه".

هه‌روه‌ها ئەردۆغان ره‌خنه‌ی له دیموكراسیی ئه‌مریكاش گرت و گوتی: "ئەمریکا واز دەهێنێت لە پشتگیریکردنی نەتەوە یەکگرتووەکان. ئەی تۆ خۆت دیموکرات بووی و باوەڕت بە دیموکراتی بوو. کەواتە ئەگەر هەموو شتێک بە دڵی تۆ بوو دیموکراتی و ئەگەر بە دڵی تۆ نەبوو واز لە دیموکراتییەت دەهێنیت".