Berk Özkan
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان زانیاری له به‌رپرسان وه‌رگرت سه‌باره‌ت به‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی کە ئیستانبوڵی هەژاند.
ئه‌ردۆغان كه به مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له کۆبوونەوەکانی خولی ٧٤همینی کۆمەڵەی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان سه‌ردانی شاری نیویۆركی ئه‌مریكای كردبوو، دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ تورکیا زانیاری له به‌رپرسان وه‌رگرت سه‌باره‌ت به‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی کە به گوڕی ٥،٨ پله به پێوه‌ری رێخته‌ر ئیستانبوڵی هەژاند.
ئه‌ردۆغان له میوانخانه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك زانیاری له پارێزگای ئیستانبوڵ، عه‌لی یه‌رلیكایا و به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی ئیستانبوڵ، مسته‌فا چاڵشكان و سه‌رۆكی ئافاد، مه‌همه‌ت گولوئۆغڵو وه‌رگرت. له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌شدا هه‌ر یه‌ك له جێگری سهركۆمار، فوئاد ئۆكتای و وه‌زیری پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجیا، مسته‌فا ڤارانك و گوته‌بێژی ئاك پارتی، عومه‌ر چه‌لیك و بینالی یڵدرم به‌شداربوون.