Sefa Mutlu
27 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
ئیستانبوڵ - AA
له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه له لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تی ئیداره‌ی كاره‌سات و دۆخی له ناكاو ئافاد (AFAD)ه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه، هۆشداری دراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی پاش بوومه‌له‌رزه‌كه زانیاری بێ بنه‌مه له‌نێو تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا بڵاوكراوه‌ته‌وه به‌تایبه‌تی له نێو گرووپه‌كانی واتسئه‌پدا بلاوكراوه‌ته‌وه كه نابێت به هه‌ند وه‌ربگیرێن و، پێویسته چاودێری سه‌رچاوه فهرمیيهكان بكرێت بۆ زانیاریی دروست.
راگه‌یه‌ندراوه‌كه كه له هه‌ژماری فه‌ڕمی تویته‌ری ئافاد بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه به ته‌كنه‌لۆجیای ئه‌مڕۆ ئه‌سته‌مه رۆژ و سه‌عاتی بوومه‌له‌رزه پێشتر دیاری بكرێت.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ''تكا له هاووڵاتیانمان ده‌كه‌ین ئه‌و زانیاریه بێ بنه‌مایانه به هه‌ند وه‌رنه‌گرن كه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیدا ده‌گوزه‌رێت به‌تایبه‌تی له گرووپه‌كانی واتسئه‌پدا و، چاودێری سه‌رچاوه فهڕمیيهكان بكه‌ن بۆ زانیاری دروست''.