Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە- AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: "ئەگەر بێت و لە سووریا هێزەکانی رژێم، حزبوڵڵا و گرووپە شیعەکان پیشێلکارییەکان کە زیادیکردووە، نەوەستێنن، ئەوا رەنگە ئەنجامدانی کۆبوونەوەکانی ئاستانا بگاتە بنبەست".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو.
چاوش‌ئۆغڵو هەڵسەنگاندن بۆ بابەتەکانی رۆژەڤ دەکات و وەڵامی پرسیاری سەرنووسەران و پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو دەداتەوە.
- ''ناسنامەی هێرشبەرەکە دیارییکراوە''
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد ناسنامه‌ی ئه‌و كه‌سه دیارییکراوە كه هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی ئیستانبوڵی ئه‌نجامداوه.
- ''رەنگە پیشێلکارییەکان لە سووریا دیداره‌كانی ئاستانا شکست پێبهێنێت''
مەولود چاوش‌ئۆغڵو باسی لەوەکرد کە پێشێلكردنی ئاگربه‌سته‌كه‌ی سووریا له‌لایه‌ن رژێمه‌وه و رانەگرتنی ئەو پێشێلکارییانە، ره‌نگه کۆبوونەوەکانی ئاستانا شکست پێبهێنێت.
چاوش‌ئۆغڵو لەبارەی ئاگربەست لە سووریا رایگەیاند: ''لەدوای رێککەوتنی ئاگربەست، پیشێلکارییەکان دەبینین. کاتێکیش سەیری ئەو لایەنانە دەکەین کە پێشێلکارییەکانیان ئەنجامداوە، ئەوە دەبینین کە حزبوڵڵا، بەتایبەت گرووپە شیعەکان و رژێم ئەنجامیانداوە''.
لەبارەی رۆڵی ئێران لەئاگربەستەکەدا وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: ''پێویستە ئێرانیش ئەو گرەنتییە دەستەبەربکات کە (لە سووریا) دەکەوێتە سەرشانی. دەبێت کاریگەریی خۆی لەسەر چەکدارە شیعەکان و رژێم نیشان بدات''.
- ''له‌گه‌ڵ رووسیا باسی ئه‌وه‌یان كردووه كه پێویسته په‌یه‌ده له دیداره‌كانی ئاستانا به‌شداری نه‌كات''
وەزیری دەرەوەی تورکیا سەبارەت بەبوونی پەکەکە لە شنگال رایگەیاند: ''ئێمە بۆچی دەچین و بۆردومانی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەکەین لە قەندیل؟ لە ئێستادا لە شنگال هەن، لەبەرئەوەی لەوێشەوە دێن. هەرکاتێکیش لە سووریاوە هاتن، ئەرکی بنەڕەتی ئێمە ئەوەیە بچین و لەناویان بەرین''. ئاشکراشی کرد له‌گه‌ڵ رووسیادا باسی ئه‌وه‌یان كردووه کە پێویسته په‌یه‌ده له کۆبوونەوەکانی ئاستانا به‌شداریی نه‌كات و رووسیاش له‌وه تێگه‌یشتووه".
مەولود چاوش‌ئۆغڵو گوتیشی: ''ئەمریکا هاوپەیمانێکی زۆر گرنگە بۆ ئێمە. لەهەموو بوارێک‌دا هەماهەنگیمان هەیە. بەڵام لە ئێستادا راستییەک هەیە ئەویش: قەیرانی متمانەیە''.
راشیگەیاند: "ده‌زانین كه ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌یه‌ده له منبجن. وه‌ك چۆن شه‌وی رابردوو به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان بهئۆبامای راگه‌یاندبوو. ئۆباماش ئاماژەی بەوەکردبوو كه هاوڕایه له‌گه‌ڵ ئێمه و پێی وایه پێویسته ئه‌وان بكشێنه‌وه بۆ خۆرهه‌ڵاتی فورات".
- ''ئەو هێرشبەرەی کە باڵیۆزی رووسیای لە ئەنقەرە تیرۆرکرد سەربە فەتۆیە''
مەولود چاوش‌ئۆغڵو رایگەیاند: ''بەپێی ئەو زانیاریی و بەڵگانەی لەبەردەستماندایە، ئەو هێرشبەرەی کە باڵیۆزی رووسیای لە ئەنقەرە تیرۆرکرد سەربە فەتۆیە''.
چاوش‌ئۆغڵو رەخنەی لە وڵاتانی خۆرئاوا گرت و رایگەیاند: "له راستیدا دوای ١٥ی تهمووز به‌تایبه‌تی وڵاتانی خۆرئاوا هه‌ڵه‌ی زۆر گەورەیان كرد. ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان لە رقی توركیا خوازیاربوون كوده‌تاكه سەربگرێت".