Orhan Onur Gemici
26 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 27 ئەیلوول 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا رایگەیاند کە ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەر-٤ له گونده‌واری پارێزگاكانی قه‌رس، ئاگری و ئیدر به به‌شداریکردنی هەزار و ١٢٥ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان و ٧٥ تیمی ئۆپه‌راسیۆن، ده‌ستیپێكردووە.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه له پاڵ ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر له ده‌ره‌وه‌ی وڵات له هه‌ریه‌ك له گونده‌واری هه‌كاری، شڕنه‌خ، وان، سێرت و ماردین له ناوخۆی توركیا له پێناو له‌ناوبردنی بنكه و باره‌گا زستانه‌كانی رێكخراوی تیرۆریستیی جووداییخواز و له چالاكی خستنی تیرۆریستان به‌ر له گه‌یشتنیان به په‌ناگه و حه‌شارگه‌كانیان و تێكدانی سیستمی فه‌رمانده‌ییكردنی رێكخراوه‌كه و له‌ناوبردنی تۆڕی په‌یوه‌ندییكردنیان و رێگرییكردن له هاتوچۆی تیرۆریستان له نێوان ناوچه‌كاندا و پێش‌گرتن به ره‌وانه‌كردنی هێزی پشتیوانیی رۆژی ١٧ی ئاب ئۆپه‌راسیۆنی فراوانی "شكێنهر" ده‌ستیپێكردووه.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا له گونده‌واره‌كانی قه‌رس، ئاگری و ئیدر له ناوچه‌ی چه‌مچه-مادوور، رۆژی ٢٤ی ئهیلوول له لایه‌ن فه‌رمانده‌یی جه‌ندرمه له ئه‌رزه‌ڕۆم، ئۆپه‌راسیۆنی شکێنەر-٤ ده‌ستیپێكردووه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كه به به‌شداریی هەزار و ١٢٥ كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كان له هێزه‌كانی جه‌ندرمه، هێزه‌كانی پۆلیس و گوندپارێزان و ٧٥ تیمی ئۆپه‌راسیۆن، ده‌ستیپێكردووە و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی ٢٥ی ئهیلوول بۆمبێكی ده‌ستكرد ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شکێنەر-١، شکێنەر-٢، شکێنەر-٣دا كه رۆژی ١٧ی ئاب ده‌ستیان پێكردووه، تا ئه‌مڕۆ ٤٨ تیرۆریست له چالاكی خراون.
له ئۆپه‌راسیۆنه‌كاندا ٥٨ ئه‌شكه‌وت، په‌ناگه و گه‌نجینه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی خاپووركراون، و ژماره‌یه‌كی زۆر چه‌ك، ته‌قه‌مه‌نی، خۆراك و پێداویستیی رۆژانه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی شكێنهر له ناوچه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر فراوان ده‌بن و درێژه‌یان ده‌بێت.