Salih Bilici,Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 22 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بەهێزترین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتی یەکلاکەرەوە تورکیایە. وڵاتێک کە لە دوور و نزیکەوە پەیوەندی بەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نییە دێت و بەڕاستی هەڵەیەکی زۆر زۆر مێژوویی دەکات ئەگەر بڕیار بدات، پێموایە ئەمە بەڕاستی بۆ جیهان و مرۆڤایەتی کارێکی گونجاو نییە".
سه‌ركۆماری توركیا له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریقا سه‌ردانی وڵاتانی تانزانیا، مۆزه‌مبیق و ماداگاسكار ده‌كات و مۆزه‌مبیق ده‌كاته یه‌كه‌م وێستگه‌ی گه‌شته‌كه‌ی.
ئه‌ردۆغان به‌رله‌وه‌ی ده‌ست به‌گه‌شته‌كه‌ی بكات له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌تاتورك چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگی بۆ رۆژنامه‌وان دا و باسی له ده‌ستبه‌كاربوونی دۆناڵد تره‌مپ وه‌ك سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا و رۆژهڤهكانی ناوچه‌كه كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "به‌ڕێز تره‌مپ چه‌ندین روونكردنه‌وه ده‌دات و ئێمه‌ش چاودێریی ئه‌و روونكردنه‌وانه ده‌كه‌ین. باس لە پرد و هێڵی ئاسنین دەکات و ده‌ڵێت ئێمه بیر له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تره‌مپ چی به‌سه‌ردێت؟ چونكه له ئێستادا رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كوڵێت. له ئێستادا هه‌ندێك شت ده‌رباره‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌بیستین به‌ڵام شتانێكی ناخۆشن و ناڕه‌حه‌تمان ده‌كه‌ن. له‌به‌رئه‌وه پێویسته دانیشین و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌مانه بكه‌ین".
سه‌ركۆماری توركیا درێژه‌ی به‌قسه‌كانی دا و گوتی: "ئێمە لەگەڵ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داین بەڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتان. هەرگیز بیر لە رۆژهەڵاتێکی ناوەڕاستی پارچە پارچە ناکەینەوە و بەڕاستی نازانین. ئەمە بەر لە هەموو شتێک بێڕێزیکردنە بەخەڵکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئێمە وەکو تورکیا بەمجۆرە بیرۆکەیە ناڵێین باشە. لەبارەی ئەمەوە بەتایبەتی لەسەردانمدا بۆ لای بەڕێز ترەمپ کە ئێستا دیاری نەکراوە دەهێنمە بەرباس. هاوڕێکانمان لە وەزارەتی دەرەوە لەبارەی ئەمەوە بەردەوامن لە کۆبوونەوە و هەوڵەکانیان. لەم کۆبوونەوانە لە ئەلفەوە تاکو یێ لەگەڵ ئەوان تاوتوێ دەکەین و دانوستانی لەسەر دەکەین".
ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه کە بەهێزترین وڵاتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتی یەکلاکەرەوە تورکیایە و گوتی: "وڵاتێک کە لە دوور و نزیکەوە پەیوەندی بەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە نییە دێت و بەڕاستی هەڵەیەکی زۆر زۆر مێژوویی دەکات ئەگەر بڕیار بدات، پێموایە ئەمە بەڕاستی بۆ جیهان و مرۆڤایەتی کارێکی گونجاو نییە".
- " ئه‌مه گۆڕانكاریی سیستمه"
سه‌ركۆماری توركیا، باسی له گۆڕانكاریی سیستم كرد و گوتی: "به‌تایبه‌تی بوونی سه‌ركۆمارێكی سه‌ربه پارتێك ده‌بێته جیاوازترین لایه‌نی بابه‌ته‌كه. له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا پێمان وایه پێویسته بڕیارێك بدرێت كه توانای توركیا بۆ ئاینده زۆر زیاتر به‌رزبكاته‌وه. هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر كه‌سانێك بڵێن رژێم ، په‌یوه‌ندیی به‌وه‌وه نییه. ئه‌مه گۆڕانكاریی سیستمه".
له درێژه‌ی قسه‌كانیدا ئه‌ردۆغان باسی له گه‌شته‌كه‌ی و چالاكییه‌كانی فه‌تۆ له وڵاتانی ئه‌فریقادا كرد.
ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر لە تانزانیا یان مۆزەمبیق یاخود هەر وڵاتیکی دیکەی ئەفریقا فەتۆ بەچڕی چالاکییەکانی ئەنجام بدات، خوا یار بێت لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتانە کۆدەبینەوە و تاوتوێی ئەم باسە دەکەین".
هه‌ر له‌وباره‌وه ئه‌ردۆغان درێژه‌ی به قسه‌كانی دا و گوتی: "دۆستە ئەفریقاییەکانمان تادێت هەستیارانەتر لە نیازخراپی و گوتە هەڵخەڵەتینەرەکانی ئەم رێکخراوە تێدەگەن و دەیانناسن. شەوی ١٥ی تەمووز ئەم رێکخراوە لەکاتی تاوان گیرا. ئەم رەوە خوێنڕێژانە ئیدی ناتوانن پلانی ژێر پەردەیان لە ژێر ناوی 'دیالۆگ، خزمەت، پەروەردە و بازرگانی' بشارنەوە".