Mohammed Baqi Hussein
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فوراتدا کە لەلایەن سوپای تورکیاوە بۆسەر پێگەکانی تیرۆریستان لە باکووری سووریا بەردەوامە لە ١٥٢ەمین رۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١٦٥ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور کران.
ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لە ٢٤ی ئابی ٢٠١٦دا بەئامانجی نەھێشتنی ھەڕەشەی رێکخراوە تیرۆریستییەکان لە سەروویانەوە داعش، بەرزکردنەوەی ئاستی ئاسایشی سەر سنوورەکانی تورکیا و پشتیوانییکردنی ھێزەکانی ھاوپەیمانان دەستیپێکردووە، بەردەوامە.
دوای دەستنیشانکردنیان ١٦٥ ئامانجی رێکخراوی تیرۆریستی داعش خاپوور کران کە بریتی بوون لە پەناگە، سەنگەر، خاڵی پشکنین، چەک و ئۆتۆمبێل.
فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکانی تورکیاش ئۆپەراسیۆنی ئاسمانیان بۆسەر ٢ ئامانجی داعش لە ئەلباب ئەنجام دا. لە ئاکامی ئۆپەراسیۆنەکەدا دوو ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو تێکشکێنران و گرتەی ڤیدیۆیشیان بڵاوکرایەوە.
لەمیانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، ١١ تیرۆریست کوژران و دووی دیکەیشیان بریندار بوون.
لەئاکامی ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی هێزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیشدا دوای دەستنیشانکردنی ئامانجەکانی داعش لە رۆژهەڵاتی باشووری تادیف تیرۆریستێک بریندار بوو و تۆپهاوێژێک و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو، تێکشکێنران.
تیمەکانی پووچەڵکردنەوەی مین و تەقەمەنییەکان بەپشتیوانی ئۆپۆزسیۆن ٤٤ بۆمبی دەستکردیان پووچەڵکردەوە. لە دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکەدا تاکو ئێستا سی هەزار و ٨٨ بۆمبی دەستکرد و ٤٣ مینیان پووچەڵکردووەتەوە.