Ramal Mahmood
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە – AA
سەرۆکی یانەی Gençlerbirliği، ئیلهان جاڤجاڤ دوای ئەوەی بەهۆی خوێنبەربوونی مێشک رەوانەی نەخۆشخانە کرا لە تەمەنی ٨١ ساڵیدا، کۆچی دوایی کرد.
جاڤجاڤ دوو رۆژ لەمەوبەر هاوسەنگی لەدەست دابوو و، سەر و قۆڵی تووشی پێکان ببوون. لە نەخۆشخانەی گوڤەن لە ئەنقەرە خرابووە بەشی چاودێری پزیشکی چڕەوە. لە رێگەی ئامێری پزیشکییەوە لە ژیاندا مابوو.
بەیانی ئەمڕۆ دڵی جاڤجاڤ لە لێدان وەستا، سەرەڕای هەوڵی بەردەوام نەتوانرا ژیانی رزگار بکرێت.