Sarmand Hameed
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
هەولێر - AA
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەولێر، دلۆڤان محەمەدفاتیح جەلال رایگەیاند: "نەخۆشخانەیەکی دیکە لە شاری ھەولێر کە بۆ چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ تەرخان کرابوو داخرا، ئەمەش دوای کەمبوونەوەی توووشبووانی ڤایرۆسەکە و ئاساییبوونەوەی بەشێک لە نەخۆشخانەکان کە تەرخانکرابوون بۆ چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا".
دلۆڤان محەمەدفاتیح جەلال راشیگەیاند، ئەو نەخۆشخانەیەی کە ئەمڕۆ داخرا، یەکێک بوو لە نەخۆشخانەکانی چارەسەری تووشبووانی کۆرۆنا و لە کەمکردنەوەی فشار لەسەر نەخۆشخانەکانی دیکەی ھەولێر رۆڵێکی کارای ھەبووە و زیاتر لە ٦٠٠ تووشبووی کۆرۆنا لەو نەخۆشخانەیەدا چارەسەرییان وەرگرتووە.
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەولێر داوای لە ھاووڵاتییان کرد کە پابەندی رێنماییەکانی خۆپارێزی بن بۆ ئەوەی رێژەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا ھەر لەکەمبوونەوەدابێت بۆ ئەوەی نەخۆشخانەکانی دیکە کە بۆ چارەسەری تووشبووانی ڤایرۆسەکە ماوەن بگەڕێنەوە باری ئاسایی و خزمەتگوزارییە پزیشکییە تەندروستییەکان بخرێنەوە خزمەتی ھاووڵاتییانی شاری ھەولێر.