Ali Makram Ghareeb,Muhammed Ali Kamal
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 11 شوبات 2021
کەرکووک- AA
پارتە سیاسییە تورکمانەکانی کەرکووک ئاشکرایانکرد لە ھەڵبژاردنە گشتییە پێشوەختەکەی تشرینی یەکەمی داھاتوودا، بە یەک لیست بەشداریی دەکەن.
پارتە سیاسییە تورکمانەکان لەبارەی نەخشەڕێگای بەشدارییکردنیان لە ھەڵبژاردنی گشتیی پێشوەختدا، راگەیاندراوێکیان بڵاوکردەوە.
بەوپێیە، لە ھەڵبژاردنی تشرینی یەکەمدا، سەرجەم پارتە تورکمانییەکان بە یەک لیست بەشداریی دەکەن.
لەو لیستەدا کە راگەیاندراوە، ھەریەک لە بەرەی تورکمانی عێراقی، بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکمان، پارتی دادی تورکمانی، پارتی تورکمان ئیلی، پارتی بڕیاری تورکمان، پارتی ئیرادەی تورکمان، پارتی مافی تورکمان، پارتی وەفای تورکمانی و پارتی یەکێتیی ئیسلامیی تورکمان سەرجەمیان بە یەک لیست بەشداریی دەکەن.
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق رۆژی ١٩ی کانوونی دووەم بە سەرۆکایەتی سەرۆکوەزیران، مستەفا کازمی کۆبوویەوە و لەسەر داوای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی لە شەشی حوزەیرانەوە بۆ ١٠ی تشرینی یەکەم دواخست.