بە هۆی جەڵتەیەکی دڵەوە، سڕی سوورەیا ئۆندەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) لە بازنەی ئیستانبوڵ، سڕی سوورەیا ئۆندەر بە هۆی جەڵتەیەکی دڵەوە، ڕەوانەی نەخۆشخانە کرا.
لەبارەی دۆخی تەندروستی ئۆندەرەوە، هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەمئوغڵلولاری بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، "دۆخی تەندروستی ئۆندەر جێگیرە و نەشتەرگەری بۆ کراوە".
حاتەمئوغڵلولاری لەبەردەم نەخۆشخانەی Florence Nightingale لە شارۆچکەی شیشلی لە ئیستانبوڵ بۆ میدیاکان گوتی: "نەشتەرگەرییەکی سەخت بۆ ئۆندەر کراوە کە کاتێکی زۆریشی خایاندووە. دکتۆرەکان هەر ئەوەندەیان بە ئێمە ڕاگەیاندووە. هەر زانیارییەکی دیکە لەبارەی تەندروستی سڕی سوورەیا ئۆندەرەوە بەدەستمان بگات، بە ئێوەی ڕادەگەیەنین".
