Güç Gönel,Kaan Bozdoğan,Mücahit Türetken
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
سەرۆکی گشتی ئاک پارتی و سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان بەر لە به‌شداری كردنی له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی لقی فاتحی پارته‌كه‌ی، ئه‌ردۆغان گوتارێكی پێشكه‌ش به جه‌ماوه‌ری ئاك پارتی كرد.
ئه‌ردۆغان لەبارەی هێرشی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د لە سووریا، رایگه‌یاند: "ئه‌و هێرشه‌ی كراوه به راست ده‌زانین".
گوتیشی: "ناگونجێت سازش بكه‌ین له‌سه‌ر ئه‌و ره‌وشه‌ی به‌هۆی چه‌كی كیمیاییه‌وه ئه‌و منداڵانه‌ی تێكه‌وتووه. بكه‌ری ئه‌وه هه‌ركه‌سێك بێت پێویسته باجه‌كه‌ی بدات. به‌و شێوه‌یه‌ش بینیمان هه‌ڵكشانی هێرشی نامرۆڤانه و نایاساییانه‌ی چه‌ند رۆژی دوایی رژێم بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆن بێ وه‌ڵام نامێنیته‌وه".
سه‌ركۆماری توركیا ئاماژه‌ی به هێزی وڵاته‌كه‌ی كرد له سووریا و رایگه‌یاند: "ته‌نیا هێز له سووریادا كه ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی سه‌رله‌نوێ كردبێته‌وه شوێنی ژیان، توركیایه".
له‌باره‌ی ره‌وشی سووریا، ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی له‌و وڵاته ده‌گوزه‌رێت جیاوازن و، گوتی: "به‌داخه‌وه ئه‌و یارییانه‌ی له سووریا ده‌كرێن جودان. ئه‌و كاره‌ی كه له سووریا ده‌كرێت، سه‌ره‌تا بێده‌نگبوون له‌به‌رامبه‌ر سته‌می رژێمدا و دواتر هاوكارییكردنی رێكخراوێكی تیرۆریستیی و هێنانی بۆ گۆڕه‌پانه‌كه، پاشانیش له رێگه‌ی رێكخراوێكی دیكه‌ی تیرۆریستییه‌وه جێبه‌جێكردنی پرۆژه بنه‌ڕه‌تییه‌كه. هیچ كه‌س ناتوانێت ئه‌مانه نه‌بینێت، به‌ڵام ئێمه ئه‌مه‌مان هه‌میشه گوتووه و باسمان كردووه. ئێمه زۆر ده‌مێكه له‌م یارییه تێگه‌یشتووین. ئه‌گه‌ر ئامانجه‌كه داعش بێت، ئێمه له‌به‌رامبه‌ر داعشدا جه‌نگاوین. ئێمه خه‌باتی خۆمان دژ بە داعش كردووه. له كوێ؟ له‌میانی ئۆپه‌راسیۆنی قه‌ڵغانی فوراتدا سێ هه‌زار (چەکداری) داعشمان له‌و ناوچه‌یه پاككرده‌وه".
ئەردۆغان هه‌ر لەبارەی ھێرشەکەی سەر رژێمی ئەسەد گوتی: "کەمێکی دیکە گفتوگۆ لەگەڵ بەرێز ماکرۆن دەکەم. هاوڕێیانیشم له‌گه‌ڵ به‌ڕێز پوتین له په‌یوه‌ندیدان. له‌گه‌ڵ ئه‌و و ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێش لەگەڵ ئه‌مریكاش گفتوگۆ ده‌كه‌ین".
هه‌روه‌ها ئه‌ردۆغان گوتی: "ئێستا لێره‌وه بانگه‌وازێك ئاراسته‌ی هه‌موو جیهان ده‌كه‌م: وه‌رن هه‌موو جۆره چه‌كه كۆكوژه‌كان به كیمیایی و چه‌كه رێگەپێنەدراوەکان و داهاتووی ئه‌و چه‌كانه‌ی ئێستا هه‌ن بخه‌ینه سه‌ر مێزی گفتوگۆ. وه‌رن با دوابین قه‌یران كه له سووریا ده‌گوزه‌رێت بكه‌ینه هۆكارێك كه ئه‌و هه‌موو توانایه له به‌رژه‌وه‌ندی ته‌واوی مرۆڤایه‌تی به‌كاربهێنین، نه‌ك بۆ چه‌كی ئه‌تۆمیی نوێ و پرۆژه‌كانی پڕچه‌ككردنی چه‌كی رێگەپێنەدراو".
سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان باسی لە ئۆپەراسیۆنی لقی زەیتون کرد و گوتی: "ژماره‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی له عه‌فرین له چالاكی خراون گه‌یشتووەته نزیكه‌ی چوار هه‌زارو 200 كه‌س".