Güç Gönel,Lale Bildirici,Ramal Abdullah Mahmood
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
بریكاری سه‌رۆكی گشتیی ئاك پارتی و سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی هێرشی هاوبه‌شی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئامانجه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاند: "ئه‌مه وه‌ك هه‌نگاوێكی باش ده‌نرخێنین، به‌ڵام ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی پێویستی به كاری زیاتره".
له میانی به‌شداریكردن له شه‌شه‌مین كۆنگره‌ی لقی ئه‌سه‌نله‌ری ئاك پارتی یڵدرم گوتارێكی پێشكه‌ش كرد.
بینالی یڵدرم له‌باره‌ی هێرشی هاوبه‌شی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر ژماره‌یه‌ك له ئامانجه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د رایگه‌یاند: "ئه‌مه وه‌ك هه‌نگاوێكی باش ده‌نرخێنین، به‌ڵام ئاشتییه‌كی یه‌كجاره‌كی پێویستی به كاری زیاتره".
یڵدرم سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه حه‌وت ساڵه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د خه‌ڵك له سووریا ده‌كوژێت و گوتی: "چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر رژێمی دزێو له سووریا به به‌كارهێنانی چه‌كی كیمایی منداڵ و خه‌ڵكی بێتاوانی كوشت. له‌ناكاو ئه‌و وڵاتانه‌ی خۆیان به ویژدانی جیهان ده‌زانن هاتنه ده‌نگ. خۆ حه‌وت ساڵه خه‌ڵك له سووریا ده‌كوژرێت و ئه‌و دڕنده‌ییه به‌رده‌وامه (بۆ ده‌نگتان نییه)، یاخود ته‌نها كه چه‌كی كیمیایی به‌كارهات مرۆڤایه‌تیتان بیرده‌كه‌وێته‌وه. تاكو ئه‌مڕۆ له كوێ بوون؟".
یڵدرم تیشكی خسته سه‌ر رۆڵی توركیا كه له پاڵ پرسه ناوخۆییه‌كان هه‌نگاو ده‌نێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م كێشه‌كانی ناوچه‌كه و گوتی: "دوێنێ له پێناو قودس له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بووینه ده‌نگی سته‌مدیده‌كان. چونكه لای ئێمه هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان منداڵێكی ئیستانبوڵ له‌گه‌ڵ منداڵێكی قودس، غوته‌ی رۆژهه‌ڵات و دوما. وه‌ك توركیا به‌رده‌وام ده‌بین له داكۆكیكردن له مافی ئه‌و ژماره زۆره‌ی كه‌سانی بێ‌تاوان كه له ئاكامی هێرش به‌چه‌كی كیمیایی و چه‌كی ئاسایی گیانیان له‌ده‌ست داوه. به‌رده‌وام ده‌بین له پشتگیریكردنی هه‌ڵسوكه‌وتی ژیرانه بۆ هێنانه‌دی ئاشتی له ناوچه‌كه".
یڵدرم له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه و نزمبوونه‌وه‌ی نرخی دراوه‌كانیش به‌رامبه‌ر به لیره‌ی توركی گوتی: "ئه‌و به‌رزبوونه‌وه و دابهزینەی دراوی بیانی به‌رامبه‌ر به به‌های دراوی نیشتمانی كاتییه و كاریگه‌رییه‌كانی سنووردارن. حكوومه‌ت به هه‌ستیاری و جدییەوە تاوتوێی ئه‌و ته‌وه‌ره ده‌كات و له ژێر چاودێری سهركۆمار چی رێوشوێنێك پێویستی بێت له لایه‌ن بانكی ناوه‌ندی و ئه‌نجوومه‌نی هه‌ماهه‌نگی ئابووری ده‌گیرێته به‌ر و به‌رده‌وام ده‌بن له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی دیكه‌ش له‌مباره‌یه‌وه".
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له‌باره‌ی بڕیار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ٢٨ی شوبات گوتی: "له ده‌وڵه‌تی یاسادا لێپرسینه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌وانه‌ی زیانیان به دیموكراسیه‌تی ئه‌و وڵاته گه‌یاندووه، سزا ده‌درێن".