Sangar Hamad Azeez
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
ئەنقەرە - AA
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، به‌كر بۆزداغ سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆسەر رژێمی ئەسەد لە سووریا گوتی: "توركیا به‌ر له هێرشه‌كه زانیاریی پێدرا. له هێرشه‌كه‌دا بنكه‌ی ئینجەرلیک به‌كارنه‌هێنرا".
بۆزداغ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر روونکردنەوەیەکی لەبارەی هێرشەکانی سەر رژێمی سووریا بڵاو کردەوە .
ناوبراو جەختی لە هەڵوێستی تورکیا لە بەرامبەر رژێمەکەی سووریا کردەوە و نووسیویەتی: "هه‌ڵوێستی توركیا له‌باره‌ی سووریاوه روونه. توركیا له سووریا دژی رژێمی (به‌شار) ئه‌سه‌د، به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و كلاسیكی، شه‌ڕوپێكدادانی ناوخۆیی، كوشتن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵك و هه‌موو رێكخراوه تیرۆریستیهكانه به داعش، په‌كه‌كه، كه‌جه‌كه، په‌یه‌ده/یه‌په‌گه‌شه‌وه".
بەکر بۆزداغ ئاماژەی بەوەکرد کە تورکیا زانیاری پێدراوە لەبارەی هێرشەکان و نووسیویەتی "به‌ر له هێرشه‌كه سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا و هاوتا ئه‌مریكییه‌كه‌ی له‌ژێر رۆشنایی فه‌رمانه‌كانی به‌ڕێز سه‌ركۆمارمان و به‌رێز تره‌مپدا گفتوگۆیان كردووه".
جێگری سەرۆکوەزیران و گوتەبێژی حکوومەتی تورکیا، به‌كر بۆزداغ راشیگەیاندووە "بۆ چاره‌سه‌ریی كۆتایی به ده‌ستشكاندنه‌وه بێت و چاره‌سه‌رێكی سیاسیی بێمه‌رج، مەرجە، به پێچه‌وانه‌وه دووباره خوێن ده‌ڕژێت".