Sangar Hamad Azeez
14 نیسان 2018•نوێکردنەوە: 14 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی به‌ریتانیا، تێریزا مای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجام دا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆمار وەرگیراون لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ئەردۆغان و مای تاوتویی دوایین پێشهاتەکانی سووریایان کردووە.
مای لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەیدا، لەبارەی هێرشەکانی سەر رژێمی ئەسەد لە سووریا زانیاری بە ئەردۆغان دا و لە بەرامبەردا ئەردۆغان هەڵوێستی روونی وڵاتەکەی لە بەرامبەر بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن رژێمەکەی ئەسەدەوە خستە روو و ئیدانەی پەلامارەکانیشی کرد بۆسەر هاووڵاتیان.
له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ مای، ئه‌ردۆغان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی زیاتر ته‌شه‌نه‌نه‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه.