Mohammed Baqi Hussein
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 01 کانوونی دووەم 2017
مناره‌ی مزگه‌وتێكی ژێرئاوكه‌وتوو له به‌نداوی یازیجیی ئاگری، سه‌رنجی گه‌شتیارانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
مناره‌ی مزگه‌وته‌كه‌ی گوندی باشچاوش كه یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی له‌دوای ته‌واوبوونی به‌نداوی یازیجی ژێر ئاو نه‌كه‌وتووه و ده‌بنرێت.
مناره‌كه به‌هاوین له‌سه‌ر ئاوه‌كه و به زستانیش له‌سه‌ر ئاوی به‌ستووی به‌نداوه‌كه دیمه‌نێكی ناوازه‌ی هه‌یه و سه‌رنجی هه‌وادارانی وێنه‌گرتن و گه‌شتیارانی به‌لای خۆیدا راكێشاوه.
عومه‌ر ئاككایا كه دانیشتووی گونده‌كه‌یه، له‌لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاند، له‌كاتی دروستكردنی به‌نداوه‌كه‌دا، مزگه‌وته‌كه و چه‌ندین ماڵ ژێرئاوكه‌وتن.
ئاككایا گوتی: "له‌كۆندا لێره 250 ماڵ هه‌بوون، به‌ڵام ئێستا ته‌نها 22 ماڵی تێدایه. زۆرینه‌ی گوندنشینه‌كان بۆ ئیستانبوڵ و گه‌بزه كۆچیان كرد".
ئاككایا باسی له‌وه كرد كه هاوینان ئاستی ئاوی به‌نداوه‌كه به‌رزده‌بێته‌وه.
ئاككایا گوتیشی: "هاوینان كاتێك ئاوی به‌نداوه‌كه ده‌گیرێته‌وه، نیوه‌ی منارهكهش ژێرئاو ده‌كه‌وێت. ئێستا مناره‌كه له‌نێو به‌نداوه بهستووهكهدایه. به‌م جۆره بووه به یادگارییه‌ك بۆ ئێمه. سه‌ردانكه‌رانی ناوچه‌كه هاوین و زستان دێن بۆ بینینی مناره‌كه و وێنه‌ی ده‌گرن".