Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی: "له ساڵی ٢٠١٧ زیاده‌یه‌ك بۆ سه‌ر مووچه‌ی خانهنیشینانمان خه‌رج ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان له‌خوار هه‌زار لیره‌وه‌یه بڕی ٣٠٠ لیره‌یان بۆ زیاد دەکرێت، ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان له‌نێوان هه‌زار بۆ دوو هه‌زار لیره‌دایه ٣٧٥ لیره‌یان بۆ زیاد دەکرێت و ئه‌وانه‌شی مووچه‌كانیان له دوو هه‌زار لیره زیاتره ٤٥٠ لیره‌یان پێده‌درێت".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم، نوێژی هەینی لە مزگەوتی سینجان باربارۆس ئەنجامدا و دوای تەواوی بوونی نوێژیش لەبەردەم مزگەوتەکەدا بۆ رۆژنامەنووسان باسی لە پێشهاتەکانی ئێستای تورکیا و ناوچەکە کرد.
یڵدرم باسی لە زیادکردنی مووچەی خانەنشینانی تورکیا کرد و گوتی: "له ساڵی ٢٠١٧ زیاده‌یه‌ك بۆ سه‌ر مووچه‌ی خانهنیشینانمان خه‌رج ده‌كه‌ین. بۆ ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان له‌خوار هه‌زار لیره‌وه‌یه بڕی ٣٠٠ لیره‌یان بۆ زیاد دەکرێت، ئه‌وانه‌ی مووچه‌كانیان له‌نێوان هه‌زار بۆ دوو هه‌زار لیره‌دایه ٣٧٥ لیره‌یان بۆ زیاد دەکرێت و ئه‌وانه‌شی مووچه‌كانیان له دوو هه‌زار لیره زیاتره ٤٥٠ لیره‌یان پێده‌درێت".
یڵدرم لە درێژەدا گوتی: "١١ ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زار خانه‌نشین سوودمه‌ند ده‌بن. له‌وه‌ش هه‌شت ملیۆن و ٥٠٠ هه‌زاریان، واتا زیاد له ٧٥% ئه‌وانه‌ن كه مووچه‌كانیان له‌نێوان هه‌زار بۆ دوو هه‌زار لیره‌یه، ئه‌وانه ٣٧٥ لیره وه‌رده‌گرن. ده‌وروبه‌ری ٦.% یان مووچه‌كانیان له‌سه‌روو دوو هه‌زاره‌وه‌یه، ئه‌وانه ٤٥٠ لیره وه‌رده‌گرن، ئه‌وانه‌شی ٣٠٠ لیره وه‌رده‌گرن رێژه‌یان له‌ده‌وروبه‌ری ٢٠% ـه".
تەوەرەیەکی دیکەی قسەکانی سەرۆکوەزیرانی تورکیا بریتی بوو لە داوای گۆڕانکاری دەستوور و گوتی: "ئەگەر لە دانیشتنی پەرلەمان بەشێوەی تەکنیکی و یاسایی پەسەند نەکرێت، گۆڕانکاریەکە ناکرێت".
یڵدرم لەبارەی ئاگربەستەکەی سووریا دوا و گوتی: "خوا یار بێت ئەم ئاگربەستە دەبێتە ئاشتی یەکجارەکی و پێشدەگرێت بە کوشتنی خەڵکی مەدەنی و بێگوناهـ و منداڵان".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: "لەسەرووی هەموویان نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەمریکا، هێزەکانی هاوپەیمانان، ئەو لایەنانەی کە پاڵپشتی تیرۆر ناکەن و ئەو لایەنانەی کە برایەتی و ئاشتیان دەوێت بەشێکن لەو قۆناغە. لەمەودواش ئینشائەڵڵا دۆخەکە بەردەوام بێت چارەسەری سیاسی سەردەگرێت. بۆ چارەسەری سیاسیش هەر کام گروپ بییەوێت بە مەرجێک لەگەڵ رێکخراوە تیرۆرستییەکان کاری نەکردبێت کۆیان دەکەینەوە و گفتوگۆ لەسەر داهاتووی وڵاتەکە دەکەین. ئەو گروپانەش بۆ خۆشگوزەرانی هاووڵاتیانی ناوچەکە بەرپرسیاریەتی وەردەگرن".