Hüseyin Yıldız,Cemil Karip,Muhammet Ali Kemal
12 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
ئاگری - AA
خەرەندی دیادین لە سنووری شارۆچکەی دیادین سەربە پارێزگای ئاگری، بە هۆی پۆشینی تارای سپی بەفر و چلوورەی زەبەلاحی سەهۆڵ، بووەتە جێگەی سەرنج و بایەخ.

خەرەندەکەی ناوەندی شارۆچکەی دیادین بە دووری ٥٠ کیلۆمەتر لە ناوەندی ئاگری-یەوە، دیمەنێکی دڵڕفێنی سپی پێشکەش بە سەردانیکەرانی دەکات.

ئەوەی کە مایەی سەرنجە ئەو چلوورە بەفرانەن کە لە خەرەندەکەدا درووستبوون و درێژییەکەیان دەگاتە ٣٠ مەتر و بە بەفر داپۆشراون.

خەرەندەکە بە هۆی جوانیی سروشتیی، ئەو دیمەنانەی هەیەتی و پێکهاتەی سروشتییەوە بووەتە ناوەندی بایەخ و گرنگی پێدانی سەردانیکەران و جوانی گۆڕاوی لە هەر وەرزێکدا، سەردانیکەران تووشی سەرسامی دەکات.