Ömer Yasin Ergin,Ramal Abdullah Mahmood
12 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
دیاربه‌كر – AA
شاره‌وانی بهقهییومداندراوی دیاربه‌كر له درێژه‌ی كاروچالاكییهكانیدا لاوكبێژان و هونه‌ردۆستانی به‌یه‌ك شاد كرد.
"رۆژانی میوزیكی قوتابخانه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی شار" كه له لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی كاروباری كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی شاره‌وانی دیاربه‌كره‌وه رێكخرا، دوای چوار رۆژ كۆتایی هات.
له میانی چالاكییه‌كاندا نوێنه‌رانی قوتابخانه جیاوازه‌كانی موزیك، ئاوازدانه‌ران، لاوكبێژان، گۆرانیبێژان و تیپه‌كانی شانۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن.
دوای ئه‌وه‌ی له دوا رۆژی چالاكییه‌كاندا گرووپی ده‌فژه‌نی شاره‌وانی دیاربه‌كر به كۆمه‌ڵ ده‌فیان ژه‌نی، لاوكبێژان ده‌ستیان كرد به گوتنی لاوك كه گوزارشت له وێژه‌ی نووسراوی ناوچه‌كه ده‌كات و شێوه‌ی ژیان، دابونه‌ریتی خه‌ڵكی ناوچه‌كانی رۆژهه‌ڵات و باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئانادۆڵو له لاوكهكانیاندا ره‌نگ دایه‌وه.
سه‌ركه‌وتوویی لاوكبێژان له‌و چالاكیه‌ی به ناوی "ستران"ه‌وه به‌ڕێوه‌چوو بووه هۆی سه‌رنجڕاكێشانی هونه‌ردۆستان.