Yasin Dikme,Hemın Othman Mohammed
12 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 13 شوبات 2019
ئورفا - AA
خانووه گومهزهدارهكانی شارۆچكه‌ی حەڕان لە سنووری پارێزگای ئورفا كه یه‌كێكه له دێرینترین شوێنه‌كانی جیهان و له لیستی كاتیی میراتی جیهانی یونیسكۆدایه و به هۆی بێ خزمه‌تی و بارانه‌وه داڕووخاون، كاره‌كانی نۆژه‌نكردنه‌وه‌یان ده‌ستیپێكرد.
حەڕان كه بەرلە زایینەوە له شه‌ش هه‌زار ساڵه‌وه تا ئه‌مڕۆ به‌بێ پچڕان دانیشتوانی هه‌یه و ماوه‌یه‌كیش بووه‌ته پایته‌ختی ئیمپراتۆرییەتی ئاشووری و خەلافەتی ئومەوی، به هۆی خانووه گومهزهدار و شوێنه‌واره مێژووییه‌كانیه‌وه بووه‌ته جێی سه‌رنج.
شارۆچكه‌كه كه ساڵانه میوانداری هه‌زاران گه‌شتیار ده‌كات، خانووه گومهزهدارهكانی به هۆی بێ خزمه‌تی و بارانه‌وه زیانی به‌ركه‌وتووه، بۆیه خاوه‌نی خانووه‌كان به هاوكاری شاره‌وانی و رێكخراوی پاراستنی خانووه‌كانی حەڕان، ژیانه‌وه، ناساندن و راكێشانی گه‌شتوگوزار ده‌ستیان به نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی خانووه مێژووییه‌كانیان كردووه.
له چوارچێوه‌ی نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه‌دا نزیكه‌ی 20 خانووی گومهزهدار به شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌سه‌ر شێوه‌ی بنه‌ڕه‌تی خۆیان نۆژه‌نده‌كرێنه‌وه.