Abdullah Söylemez
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
ئاگری - AA
له هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنیندا له پارێزگای ئاگری، له‌نێو بارهه‌ڵگرێكدا ٧٠ كیلۆگرام هیرۆین، ٤٠ كیلۆگرام ئافیۆن و ١٦ كیلۆگرام مێتامفیتامین ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگای ئاگری، تیمه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگاكه، ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێك كردووه بۆ ئاشكراكردنی ئه‌وانه‌ی کە لەڕێگای ئاگری-یه‌وه مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌گوازنه‌وه.
له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌دا له خاڵی گه‌ڕان و پشكنینی یه‌كتربڕی شه‌كه‌ر، بارهه‌ڵگرێك راگیرا كه مۆڵه‌تی گواستنه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌بوو.
دوای ئه‌وه‌ی شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه دۆخێكی نائاسایی بۆ دروست بوو و به‌ترسه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، به هاوكاری سه‌گی تایبه‌ت به پشكنین بۆ مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ست به پشكنینی بارهه‌ڵگره‌كه كرا.
له میانی پشكنینه‌كه‌دا ده‌ستگیرا بهسهر٧٠ كیلۆگرام هیرۆین له‌نێو ١٣٧ پاكه‌تدا، ٤٠ كیلۆگرام بنێشتی ئافیۆن له‌نێو ٧٨ پاكه‌تدا و ١٦ كیلۆگرام مێتامفیتامین له‌نێو ٢١ پاكه‌تدا.
له چوارچێوه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه شۆفێری بارهه‌ڵگره‌كه ده‌ستگیركرا و له‌لایه‌ن دادگاوه بڕیاری ده‌ستبه‌سه‌ركردنی بۆ ده‌ركرا.