Abdullah Söylemez
28 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 28 تەمووز 2020
ئاگری - AA
پارێزگای ئاگری كه یه‌كێكه له‌و پارێزگایانه‌ی توركیا پیشه‌ی ئاژه‌ڵداری تیایدا به‌ربڵاوه، ئاژه‌ڵی گا كه كێشیان له یه‌ك تۆن زیاتره و به تایبه‌تی له له‌وه‌ڕگاكاندا به‌خێوكراون و به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربانه‌وه براونه‌ته بازاڕ، چاوه‌ڕوانی كڕیارانن.
له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ژنی قوربان، بازاڕی ئاژه‌ڵان لە شاری ئاگری، جموجۆڵی زۆری تێكه‌وتووه.
له‌و بازاڕه‌دا كه مامه‌ڵه‌یه‌كی به‌تین له‌نێوان خاوه‌ن ئاژه‌ڵ و كڕیاراندا هه‌یه، ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی به‌نیازی قوربانیكردنن گرنگیی ده‌ده‌ن به‌و گایانه‌ی گه‌وره‌ن و كێشیان زۆره.
یه‌كێك له گاكان به‌ناوی ''بالا'' كه كێشی هه‌زار و ٢٠٠ كیلۆگرامه و وه‌ك ئاژه‌ڵی قوربانیی بۆ فرۆشتن دانراوه له بازاڕه‌كه‌دا، نرخی ٢٥ هه‌زار لیره‌ی توركی له‌سه‌ر دانراوه، گایه‌كی دیكه كه كێشی یه‌ك تۆن و ٥٠ كیلۆگرامه و ناوی ''بۆزۆ''یه خاوه‌نه‌كه‌ی داوای ٢٣ هه‌زار لیره ده‌كات له به‌رامبه‌ریدا.
ئه‌و گایه گه‌وره و كێش زۆرانه كه خاوه‌نه‌كانیان به هه‌زار ره‌نج و ماندوویه‌تی به‌خێویان كردوون و ئێستا هێناویاننه‌ته بازاڕه‌وه، بوونه‌ته جێی سه‌رنج.
خاوه‌نی ''بالا''، عه‌لی كۆكسال به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه خۆشحاڵه به‌و گرنگییه‌ی ده‌درێت به گاكه‌ی كه به كا و جۆ به‌خێوی كردووه، ئه‌وه‌یشی خسته روو كه له‌گه‌ڵ هێنانی گاكه‌ی بۆ بازاڕ له‌گه‌ڵ كڕیارێكدا رێككه‌وتووه.