Lejla Biogradlija
11 تەمووز 2021•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2021
سارایێڤۆ– AA
ته‌رمی ١٩ قوربانیی دیكه كه ناسنامه‌یان ئاشكرا كراوه و ٢٦ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له شاری سرێبرێنیتسا رۆژهه‌ڵاتی بۆسنیا و هه‌رزه‌گۆڤینا له كۆمه‌ڵكوژییەکەی شاره‌كه‌دا ئه‌نجام درا، كوژراون، له گۆڕستانی مۆنۆمێنتی پۆتۆچاری له شاری سارایێڤۆی پایته‌خت به‌خاك ده‌سپێردرێن.
دوای ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو له‌سه‌ریان، ته‌رمی ١٩ قوربانییهکە له گۆڕستانهکەدا به‌خاك ده‌سپێردرێن.
به‌ر له ئه‌نجامدانی نوێژی مردوو، رێوڕه‌سمی بیست و شەشەمین ساڵوه‌گه‌ڕی كۆمه‌ڵكوژییه‌كه له گۆڕستانه‌كه سازدەکرێت.
رووفاتی گه‌نجترین قوربانی له‌نێو قوربانییەکاندا (لە کاتی ئەنجامدانی كۆمهڵكوژییەکە لە ساڵی ١٩٩٥)، رووفاتی ئازمیر عوسمانۆڤیج-ی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵە و رووفاتی به‌ته‌مه‌نترین قوربانیش رووفاتی حوسێن كورباسیج-ی ته‌مه‌ن ٦٣ ساڵه و قوربانییه‌كانی دیكه‌یش ئه‌مانه‌ن: "ڤهجسیل ههمزابهگۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٣٩)، محێدین مهحمهدۆڤیج (١٩٧٧)، رامیز سهلیمۆڤیج (١٩٥١)، ئه‌سناف خهلیلۆڤیج (١٩٧٦)، موعه‌مه‌ر موییج (لەدایکبووی ١٩٧٦)، محه‌مه‌د بهگانۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٤٧)، هاجرۆ ئالییج (لەدایکبووی ١٩٤٤)، یوسف ئالییج (لەدایکبووی ١٩٧٦)، زایم حهسهنۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٦٨)، عاسم نوكیج (لەدایکبووی ١٩٧١)، نه‌زیر داوتۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٦٩)، ئیبراهیم ئاڤداگیج (لەدایکبووی ١٩٥٠)، یوسف خهلیلۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٤٨)، ساڵح دزانانۆڤیج (لەدایکبووی ١٩٥٥)، مههۆ كاراهۆدیج (لەدایکبووی ١٩٣٩)، فیكره‌ت كیڤهریج (لەدایکبووی ١٩٧٨) و زیها ده‌لیج (لەدایکبووی ١٩٧١)".
- له سرێبرێنیتسا چی روویدا؟
رۆژی ١١ی ته‌مووزی ١٩٩٥، یه‌که‌کانی سوپای سڕبیا هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی کە سه‌ربازه هۆڵه‌ندییه‌کانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانی تێدابوو، و داگیریان كرد، ئه‌وانیش ئه‌و هاووڵاتییه بۆسنییه سڤیلانه‌یان راده‌ست كردن که پێشتر په‌نایان بۆ هێنابوون.
سڕبییه‌کان رێگه به ژنان و منداڵانی بۆسنیا ده‌ده‌ن بۆ ئه‌و ناوچانه بپه‌ڕنه‌وه که له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازه بۆسنییهکاندان، به‌ڵام زیاتر له هه‌شت هه‌زار پیاوی بۆسنیا له دارستانه‌کانی ده‌رووبه‌ری بنکه سه‌ربازییه‌که‌دا ده‌کوژن.
ئه‌و بۆسنییانهی ده‌کوژرێن له گۆڕی به‌کۆمه‌ڵدا ده‌نێژرێن، له‌دوای جه‌نگیشه‌وه له‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی بۆ دۆزینه‌وه‌یان ئه‌نجام ده‌درێت، کاتێک رووفاته‌کانیان ده‌دۆزرێته‌وه، رۆژی ١١ی ته‌مووزی هه‌موو ساڵێک ده‌هێنرێنه گۆڕستانی مۆنۆمێنتى پۆتۆچاری.
دوای رێوڕه‌سمه‌كه رووفاتی ئه‌و قوربانییانه‌ی له گۆڕستانی مۆنۆمێنتى پۆتۆچاری به خاك دهسپێردێن ده‌گه‌نه شه‌ش هه‌زار و ٦٧١ رووفات.