Abdullah Söylemez
20 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 21 کانوونی یەکەم 2021
ئاگری – AA
شه‌پۆلێكی به‌فربارین سێ رۆژه ئاگری گرتووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش هاتوچۆی شۆفێرانی سه‌خت كردووه.
ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه به‌یانیی ئه‌مڕۆ له تێپه‌ڕگه‌ی چیای ساچ و ناوچه‌ی چه‌می ساریجان له‌سه‌ر رێگای نێوان ئاگری و ئه‌رزه‌ڕۆم، گۆڕا بۆ ره‌هێڵه.
مه‌ترسیی هه‌ڵخلیسكان و كه‌مبوونه‌وه‌ی مه‌ودای بینین، هاتوچۆی شۆفێرانی به‌و رێگایانه‌دا سه‌خت كردووه.
ماوه ماوه هاتوچۆی ئۆتۆمبێله‌كان راده‌وه‌ستێت و تیمه په‌یوه‌ندیداره‌كانیش، بێناوبڕ به‌رده‌وامن له تواندنه‌وه‌ی زوقمی به‌ستوو و راماڵینی به‌فری كه‌ڵه‌كه‌بوو.