Durmuş Genç
27 حوزەیران 2021•نوێکردنەوە: 28 حوزەیران 2021
موغڵا – AA
تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئه‌و ئاگره‌ی له‌و دارستانه كه‌وتووه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوون و هۆتێله‌كان له شارۆچكه‌ی مارماریس سەربە پارێزگای موغڵا.
ئه‌و ئاگره‌ی به هۆكارێكی نه‌زاندراو له گه‌ڕه‌كی ئیچمهلهر كه‌وته‌وه، به‌هۆی هه‌ڵكردنی باوه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا زۆر ته‌شه‌نه‌ی سه‌ند.
جگه له تیمه‌كانی ئاگركوژێنه‌وه‌ی شاره‌وانیی موغڵا به ئامێره‌كانیانه‌وه چه‌ند هه‌لیكۆپته‌ر و ئامێرێكیش بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه له ئیزمیر و دهنیزلییهوه هاتوون.
تیمه‌كان هه‌وڵه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ دامركاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه.