Sarp Özer
23 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2017
تی سی جی کەمالرەئیس- AA
سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، جەنەراڵ خوڵوسی ئاکار لەچوارچێوەی مانۆڕی دەنیزکوردو ٢٠١٧دا، شەوی رابردوو چاودێریی هاویشتنی تۆپەکانی لە کەناراوەکانی مارماریسدا کرد و شەوەکەشی لەسەر کەشتییەکی جەنگیی سەربە فەرماندەیی هێزی دەریایی بەسەربرد.
مانۆڕی دەنیزکوردو ٢٠١٧ کە گەورەترین مانۆڕی بەرنامە بۆ داڕێژراوی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکانە لە هەریەک لە ئاوەکانی تورکیا لە دەریای مەڕمەڕە، ئیجە و خۆرهەڵاتی دەریای ناوەڕاست و ئاو و کایە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان، درێژەی هەیە.
لەچوارچێوەی مانۆڕەکەدا تۆپهاوێژیی ئەنجامدرا.
مانۆڕەکە بە بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی فەرماندەیی هێزە دەریاییەکان و لەژێر سەرپەرشتیی ئەدمیراڵ، ڤەیسەل کۆسەلەدا بەڕێوەدەچێت.
مانۆڕی دەنیزکوردو کە هەر دووساڵ جارێک سازدەکرێت و ئەمساڵ لە ١٣ی ئایاردا دەستی پێکرد لە چالاکییەکانی دوێنێ شەویدا، بەشێک لە سوپای تورکیا بەشدارییان کرد. هاوکات تیمی ئاژانسی ئانادۆلو چالاکییەکانی مانۆڕەکەی لەسەر کەشتیی جەنگیی تی سی جی کەمالرەئیسەوە، چاودێریی کرد.
سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، خوڵوسی ئاکار دوای کۆتاییهاتنی تۆپهاوێژییەکان بە شێوەیەکی سەرکەوتوو، لە هەڵسەنگاندنێکدا ئاماژەی بەوەکرد هەموو چالاکییەک کە سوپای تورکیا ئەنجامی دەدات، لەچوارچێوەی یاسا نێودەوڵەتییەکاندا بەڕێوەدەچێت.
راشیگەیاند ''ئۆپەراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستان، لەبەرامبەر هەریەک لە رێکخراوە تیرۆریستییەکانی پەکەکە/پەیەدە/یەپەگە، فەتۆ و داعش تا ئەو کاتەی دوایین تیرۆریست دەکوژرێت، بەردەوام دەبێت''.