Mazın Asad
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
ئادانا - AA
لە ئۆپەراسیۆنێکدا کە بە پاڵپشتی ئاسمانی لە شاری ئادانا ئەنجام درا، ٢٠ گومانلێکراو بە تۆمەتی ئەنجامدانی چالاکی بەناوی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە/کەجەکە دەستگیر کران.
بەپێی زانیارییەکان، بە پاڵپشتی ھەلیکۆپتەر بەیانی ئەمڕۆ هەینی، زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنی هاوکات بۆ سەر چەند ناونیشانێکی دیاریکراو لە ناوەندی شاری ئادانا ئەنجامدرا.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا تیمەکانی پۆلیس و هێزی تایبەت بەشدار بوون و تیمێکیش رێوشوێنی ئەمنی پێویستی لە سەر کۆڵانەکان گرتەبەر.
لە ئۆپەراسیۆنەکەدا،٢٠ گومانلێکراو دەستگیر کران و هەوڵەکان بۆ دەستگیرکردنی ١٠ گومانلێکراوی دیکە دەستی پێکرد.
لە ئەنجامی پشکنین لە ناونیشانەکان، دەستگیرا بە ژمارەیەکی زۆر لە کەلوپەلی دیجیتاڵی و پەڕاوی رێکخراوەییدا.
دوای تەواوبوونی پشکنینی پزیشکی، گومانلێکراوان بە مەبەستی لێپیچینەوە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی شارەکە کران.