Muhammet Ali Kemal
11 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 11 ئاب 2017
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هێزەر نۆریت، رایگەیاند: ''ئەمریکا نیگەرانییەکانی تورکیا بە هەند وەردەگرێت و لەگەڵ حکوومەتی ئەو وڵاتەدا لە پەیوەندییداین. تورکیا نیگەرانیی بەجێی سەبارەت بە پەکەکە هەیە و ئێمە لەوە تێدەگەین''.
هێزەر نۆریت، لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی رۆژانەی خۆیدا روونکردنەوەی سەبارەت بە بابەتەکانی رۆژەڤدا.
نۆریت جەختی لەوەکردەوە کە تورکیا هاوپەیمانێکی گرنگی ناتۆیە و گوتی: ''ئەمریکا نیگەرانییەکانی ئەو وڵاتە بەهەند وەردەگرێت و لەگەڵ حکوومەتی ئەو وڵاتەدا لە پەیوەندییداین. تورکیا نیگەرانیی بەجێی سەبارەت بە پەکەکە هەیە و ئێمە لەوە تێدەگەین. نیگەرانیی ناوچەیی هەن. پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستییە و ئێمە ئیدانەی کردەوەکانی دەکەین''.
سەبارەت بە پرسیاری ''ئایا نیگەرانیتان سەبارەت بە ئەنجامدانی هێرشێک لەلایەن تورکیاوە بۆ سەر کوردەکانی سووریا هەیە؟'' گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند ''ئەمە پرسیارێکی گریمانەییە و نامەوێت وەڵامی بدەمەوە''.