"ئابووریی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر به‌رگریی نیشانداوه"
- ئێد پاركه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری Fitch Ratings بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووریی گرووپی وڵاتانی EMEA كه ئه‌وروپا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ده‌گرێته‌وه رایگه‌یاند، ئابووریی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر به‌رگریی نیشانداوه.
London, City of
له‌نده‌ن - AA
ئێد پاركه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری Fitch Ratings بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئابووریی گرووپی وڵاتانی EMEA كه ئه‌وروپا، رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقا ده‌گرێته‌وه رایگه‌یاند، ئابووریی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر به‌رگریی نیشانداوه.
پاركه‌ر له‌میانه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسی جیهانی Fitch Ratings له له‌نده‌ن گوتی،"توركیا له قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی هاوینی رابردوو خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و هاوسه‌نگیی وه‌رگرتووه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر به‌رگریی نیشانداوه."
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ره‌وشی ئابووری له توركیا باش بووه و گوتی،"هه‌ندێك له بنه‌ماكان له توركیا هێشتا تا دێت به‌هێزن، وه‌ك ئاماری گشتی و كه‌می قه‌رزی گشتی. به‌پێی بانكه تایبه‌ته‌كانیش دۆخه‌كه باشه. كه‌رتی تایبه‌ت نه‌رم و بزێوه. جگه له‌وه‌ش توركیا له قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی هاوینی رابردوو خۆی كۆكردووه‌ته‌وه و هاوسه‌نگیی وه‌رگرتووه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر به‌رگریی نیشانداوه."
پاركه‌ر داتاكانی كه‌لێن و هه‌ڵاوسانی ئابووریی توركیاشی هه‌ڵسه‌نگاند و گوتی،"كه‌لێنی ئابووری كه 60 ملیار دۆلار بوو پڕكراوه‌ته‌وه و ئێستا زیاده‌ش هه‌یه. جگه له‌وه‌ش بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی ئه‌مه، هیچ سه‌ختییان نه‌كێشا. ساڵی رابردوو له‌م كاتانه‌دا له‌وباره‌وه گومان هه‌بوو. له‌ئێستادا هه‌ڵاوسان له دابه‌زیندایه و دۆخی گه‌شه‌ی ئابووری باشتر ده‌بێت."
پاركه‌ر به‌م جۆره درێژه‌ی به قسه‌كانیدا،
"سه‌رنج ده‌خه‌ینه سه‌ر پاشه‌كه‌وتی توركیا. پێمان وایه ئه‌مه ژماره‌یه‌كی گرنگتره. ئه‌مه به نزیكه‌ی 100 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت. بڕی 30 ملیار دراوی بیانیی ئه‌و بڕه دۆلاره."
ناوبراو باسی له مه‌ترسییه‌كانی به‌رده‌م ئابووریی توركیاش كرد و رایگه‌یاند، رێژه‌ی قه‌رزی گشتی بۆ داهاتی نیشتمانی له سه‌دا 4 نزیكبووه‌ته‌وه و كوالیتیی دارایی بانكه‌كانیش به‌ره‌و تێكچوون ده‌چن.
هه‌روه‌ها پاركه‌ر ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، نادیاریی دۆخی سیاسیی خۆجێیی و ده‌ره‌كی، ئه‌گه‌ری سه‌پاندنی سزا له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و پێشهاته نه‌رێنییه‌كانی سووریا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕست به‌گشتی، له‌نێو مه‌ترسییه گشتگیره‌كاندان.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن