توركيا

سەرکۆمار ئەردۆغان سەرەخۆشی لە ئیسماعیل ھەنییە کرد بۆ کوژرانی سێ کوڕ و دوو نەوەی

- سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دووپاتی کردەوە کە ئیسرائیل لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکانی دژبە مرۆڤایەتی لەبەردەم یاسا، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

Alper Şaşmaz, Ömer Aşur Çuhadar, Yakoota Al Ahmad  | 11.04.2024 - نوێکردنەوە : 11.04.2024
سەرکۆمار ئەردۆغان سەرەخۆشی لە ئیسماعیل ھەنییە کرد بۆ کوژرانی سێ کوڕ و دوو نەوەی

Ankara

ئەنقەرە ــ AA

سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە کرد دوای ئەوەی سێ کوڕ و دوو نەوەی لە ھێرشێکی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژران.

فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە ڕاگەیاندراوێکدا، ئاماژەی بەوەداوە کە سەرکۆمار ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسماعیل ھەنییە، ئەنجامداوە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان سەرەخۆشی لە ئیسماعیل ھەنییە کردووە بۆ سێ کوڕ و دوو نەوەی کە لە ھێرشێکی ئیسرائیلدا لە غەززە کوژراون.

باسی لەوەش کردووە کە سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان دووپاتی کردەوە، ئیسرائیل لەسەر ئەنجامدانی تاوانەکانی دژبە مرۆڤایەتی لەبەردەم یاسا، لێپرسینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

لای خۆیەوە بزووتنەوەی حەماس ڕایگەیاندووە کە ئیسماعیل ھەنییە بە تەلەفۆن لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان قسەی کردووە.

بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرکۆمار ئەردۆغان سەرەخۆشی لە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە کردووە بۆ کوژرانی سێ کوڕ و دوو نەوەی.

ڕاشیگەیاندووە کە ئیسماعیل ھەنییە ھەروەھا بە جیا، بە تەلەفۆن لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا، ھاکان فیدان و سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانیی (میت)، ئیبراھیم کاڵن قسەی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکاندا، ھاکان فیدان و ئیبراھیم کاڵن سەرەخۆشی خۆیان ئاراستەی ئیسماعیل ھەنییە کردووە.

دوێنێ چوارشەممە لە ئاکامی بۆردومان کردنی ئۆتۆمبێلێک لە کەمپی پەنابەرانی شاتی ڕۆژئاوای شاری غەززە لەلایەن ئیسرائیلەوە، سێ کوڕ و دوو نەوەی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس، ئیسماعیل ھەنییە کوژران.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın