Hakan Mehmet Şahin
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئەدیرنە - AA
لە ئەدیرنە چوار گومانلێکراو کە بە تۆمەتی ئەندامبوون لە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی (فەتۆ) داواکراوبوون، لە کاتێکدا لە هەوڵدابوون بەرێگەی نایاسایی بەرەو یۆنان هەڵبێن دەستگیرکران.
بە پێی زانیاری دەستکەوتوو، هێزە ئەمنییەکان لە نزیک شارۆچکەی ئەنەز ئۆتۆمبێلێکی گوماناویان راگرتووە.
لە ئۆتۆمبێلەکەدا هەریەک لە دادوەر د.ئە لەگەڵ هاوسەرەکەی داواکاری گشتیی، ه.ئە و، داواکاری پێشوو ڤ.ک و هاوسەرەکەی دادوەر ب.ک هەبوون کە لە کار دوورخراونەتەوە و، بەنیازبوون بەرێگەی نایاسایی بەرەو یۆنان هەڵبێن.
گومانلێکراوە دەستگیرکراوەکان بە هۆی ئەندامێتی فەتۆوە سزای زیندانیان بۆ دەرکراوە.