Sangar Hamad Azeez
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 29 تەمووز 2016
داواکاری گشتی ئەنقەرە، داوای کرد لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە کودەتا سەربازییەکەی تورکیا کە لە لایەن رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچییەکان ئەنجامدرا دەست بەسەر ماڵ و موڵکی ٣ هەزار و ٤٩ دادوەر و پارێزەر دابگیرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست ئانادۆڵو کەوتوون، لە چوارچێوەی ئەو پێداچوونەوەی نووسینگەی لێکۆڵینەوە لە کارمەندە تۆمەتبارەکان دەستی پێکردووە، داوایکرد کەوا دەست بەسەر ماڵ و موڵکی ٣ هەزار و ٤٩ دادوەر و پارێزەر دابگیرێت کە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
لەم چوارچێوەیەشدا داواکاری گشتی ئەنقەرە داوایەکی پێشکەشی دادوەری ئێشکگری دادگای ئەنقەرە کرد کەوا بە پێی ماددەی ١٢٨ لە یاسایی سزادانی تورکیا دەست بەسەر ماڵ و موڵک و ئۆتۆمبێل و تەواوی سەرچاوەی ماددییەکانی ئەو دادوەر و پارێزەرانە بگیرێت کەوا بە گومانی تێوەگڵان لە کودەتا سەربازییەکەی تورکیا لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ ئەنجام دەدرێت".