دەستبەسەرداگرتنی پاسێکی ئێرانی بە بڕێکی زۆر دەرمانەوە
ـ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی ھەڵەبجە دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی ئێرانی لە جۆری پاسی نەفەرھەڵگر راگەیاند کە بڕێکی زۆر دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەشێوەیەکی نھێنی و بە قاچاغ ھێنابووە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.
As Sulaymaniyah
سلێمانی ـ AA
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی ھەڵەبجە کە ماوەی چەند رۆژێکە و لەلایەن حکومەتی ناوەندی عێراقەوە کراوەتەوە، لە یەکەم چالاکی خۆیدا دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلێکی ئێرانی لە جۆری پاسی نەفەرھەڵگر راگەیاند کە بڕێکی زۆر دەرمان و پێداویستی پزیشکی بەشێوەیەکی نھێنی و بە قاچاغ ھێنابووە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان.
ئۆتۆمبێلەکە و دەرمان و پێداویستییە پزیشکییە دەستبەسەرداگیراوەکان، ئێستا لەنێو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی سلێمانین و رێگا بە دەزگاکانی راگەیاندن درا رووماڵی هەواڵە بکەن.
لە راگەیاندراوی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گومرگی ھەڵەبجە لەو بارەیەوە ھاتووە: "ئۆتۆمبێلێکی ئێرانی لە جۆری پاسی نەفەرھەڵگر دەستی بەسەرداگیرا کە لە دەروازەی باشماخەوە ھاتووەتە ناوخۆی ھەرێمی کوردستان و کە بڕێکی زۆر لە دەرمان و کەلوپەلی پزیشکی و دەرمانی تاقیگەی پزیشکی تێدایە و بەشێوەیەکی نایاسایی و قاچاغ و شاراوە بەبێ مۆڵەتی لایەنی بەرپرس و کوالێتی کۆنترۆڵ، بەشێوەیەکی نەشیاو دەیویست بیھێنێتە ناوخۆی ھەرێمی کوردستانەوە، لە کاتێکدا ئەو ئۆتۆمبێلە تایبەتە بە گواستنەوەی گەشتیار نەک ھێنانی کەلوپەل".
راگەیاندراوەکەدا ئاماژەی بە زیانە تەندروستی و ژینگەییەکانی ئەو دەرمانانە کراوە و ئاماژە بەوەشکراوە کە کردووە کە شۆفێر و ئەو کەسانەی لە پشت ئەو کارەوەن روبەڕووی دادگا دەکرێنەوە.