Mazın Asad
28 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 01 ئاب 2016
دوای ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی تورکیا، ژمارەیەکی زۆر لە بەڵگەنامە کۆکراوەتەوە و لە گوتەکانی دەستگیرکراوەنیش دەرکەوتووە کە ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی ئەنجام دراوە.
گرتەڤیدیۆکانی بۆردوومانکردن و گولـلەبارانەکانی شەوی ھەوڵی کودەتاکە کە بووە ھۆی شەھیدبوونی ٢٤٦ پۆلیس، سەرباز و ھاووڵاتی مەدەنی و ئەو دەلیلانەی بەردەست کەوتووە لەگەڵ گوتەی دەستگیرکراوەکان، دەری دەخات کە ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی ئەنجام دراوە.
بەرچاوترین بەڵگەنامە بۆ ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکە لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی، لە گوتەکانی سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا ھولوسی ئاکار دەردەکەوێت. ئاکار لە ئیفادەکەیدا ئاماژە بەوە دا کە لەکاتی دەستگیرکرانی لە لایەن یەکێک لە جەنەراڵە کودەتاچییەکان بە ناوی ھاکان ئەڤرین پێ گوتراوە "لەگەڵ رێبەرمان فەتحوڵڵا گولەن پەیوەندییەک ئەنجام بدە".
موقەدەم لەڤەنت تورککان کە لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکان لە بارمتەگرتنی سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا ھولوسی ئاکار دەستگیر کرابوو، لە داواکاری گشتیدا دانی بەوە نا کە دوای ئەوەی بووە ئەفسەرێکی نزیک لە سەرۆک ئەرکانی سوپای تورکیا، ئەرکەکانی فەتحوڵڵاچییەکانی جێبەجێ دەکرێت کە پێی رادەسپێردرا.
تورککان یەکێک بوو لەو کەسانە کە شەوی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکە ھولوسی ئاکاریان بارمتە گرت و چەند کەسایەتی فەتحوڵاچییەکانی پێ ناساندووە.
تورککان لە گوتەکانیدا ئاشکرای کردووە کە لە تەمەنی پێنج ساڵییەوە ئارەزووی ھەبووە ببێت بە ئەفسەری سەربازیی و گوتوویەتی "ئەم ئاواتەم بووە ھەڵێک بۆ جەماعەت. لە ساڵی ١٩٨٩ بەشداریم لە ئەزموونەکانی ناوەندی سەربازیی ئشکڵار کرد. دڵنیابووم کە بە زانیارییەکانی خۆی لەو تاقیکردنەوەدا سەرکەوتوو نابم و ھەروەھا برا گەورەکانی جەماعەتیش دڵنیان بوون لەوە. بۆیە رۆژێک پێشتر پرسیارەکانیان بۆ ھێنام. کاک سەردار پرسیارەکانی بۆ ھێنابووم کە پرسیارەکان لە ناوەندێکی ماڵی جەماعەت ھاتبوو".
-دانپێنانی ئیمامی جەرندرمەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچیلە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەکانی داواکاری گشتی ئیستانبوڵ دەربارەی بارھەڵگرەکانی میت کە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ئیمامی جەرندرمەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی حەسەن بێکتاش دەکرا و دواتر لە شاری چۆروم خۆی رادەست کرد، دانی بەوە نا کە "یەکێکە لە گەورەترین تاوانبارانی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی".
بەکتاش ھەروەھا دانی بەوە نا کە لە پۆلی دووەمی دواناوەندی لە ساڵی ١٩٩٨دا پەیوەندیی بە رێکخراوەکە کردووە و دواتر ساڵی ٢٠٠٠دا بە ھاوکاریی رێکخراوەکە بەشی زمانی تورکی لە زانکۆی سەلچوک لە شاری قۆنیا خوێندەوە و لە ماوەیەشدا لە "ماڵی جەماعەت" ماوەتەوە.
ئەو کودەتاچییە ئاشکراشی کرد کە تاوەکو ساڵی ٢٠٠٧ لە قوتابخانەکانی رێکخراوەکە لە قۆنیا کاری کردووە و دواتر لە شاری ئەدەنە درێژەی بە کارەکە داوە و لە ساڵی ٢٠٠٨شدا ژیانی ھاوسەرگیری پێکھێناوە و زیاتر گوتیشی: "ئەم ھاوسەرگیرییە بە تەواوی ھاوسەرگیرییەکی نێو رێکخراوەکە بوو. لەیادم چووە کە ئەم ھاوسەرگیرییە بە رێگەی کێیەوە ئەنجام درا".
دانپێنانی جەنەراڵێکی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچیھاوکات فەرماندەیی گەریزۆن و لیوای پیادەی پێنجی سیڤاس، جەنەراڵ فاتیح جەلالەدین ساغر، دانی بەوە نا کە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی پەیوەندی بە کودەتاکەوە ھەبووە.
ساغر لە گوتەکەیدا ئاشکرای کرد کە کودەتاچییەکان لیستێکی دەسەڵاتدارییان ئامادە کردبوو و لەگەڵ سەرکەوتنی ئەو کودەتایە خۆی وەک "فەرماندەی ئیدارەی سیڤاس" دادەمەزرا و روونیشی کردەوە کە لە نێوان ساڵانی ١٩٨٨ تا ١٩٩٢ پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی ھەبووە.
ساغر کە لە چوارچێوەی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتاکەی رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی دەستگیر کرا، روونی کردەوە کە لەکاتی خوێندنی لە قوتابخانەی سەربازییدا پەیوەندی بە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی کردووە و گوتیشی: "لە ساڵی ١٩٨٨ تا ١٩٩٢ واتا ٣-٤ ساڵ پەیوەندییم بە جەماعەت ھەبوو. لە ساڵی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٧ پەیوەندییبوونم لەگەڵ جەماعەت تەنھا وەک لایەنگر بووە".
-دان پێنانی دادوەرێکی وردبینی سەر بە رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی لە دادگای باڵی تورکیالە لایەکی ترەوە لە چوارچێوەی ئەو لێکۆڵینەوانەی لەبارەی ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتای رێکخراوی تیرۆریستیی فەتحوڵڵاچی کرایەوە و تێدا دادوەری ژمێریاری دادگای باڵای تورکیا ئەبوبەکر باشەل بە بڕیاری دادگا بە مەرجی چاودێری ئازاد کرا، دانی بە پەیوەندیی رێکخستنی رێکخراوەکە لە نێو دەزگاکانی دادوەری نا.