Sarmand Hameed
03 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 04 ئاب 2020
بەغدا - AA
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ دادوەرێکی بە رەگەز عێراقی بۆ پۆستێکی باڵا کاندید کرد و ئەنجوومەنی پیران رەزامەندی لەسەر کاندیدکردنی نیشاندا.
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لیژنەی دادوەری لە ئەنجوومەنی پیران رەزامەندی دا لەسەر کاندیدکردنی دادوەری بازنەی ئۆکڵاند لە ویلایەتی میشیگان، هالە جەربووع بۆ بوونی بە دادوەری فیدڕالی نیشان داوە کە لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بۆ ئەو پۆسته کاندید کرابوو.
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە هالە جەربووع بە منداڵی لەگەڵ خێزانەکەی روویان لە ئەمریکا کردووە، بەمەش دەبێتە یەکەم هاووڵاتیی کلدانی ئەمریکی وەک دادوەری فیدڕالی کاندید بکرێت.