Ramal Mahmood
10 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 کانوونی یەکەم 2016
لە ئۆپەراسیۆنێکی هێزە ئەمنییەکان بۆ دەستگرتن بەسەر ماددە هۆشبەرەکان لە شارۆچکەی لیجەی سەربە پارێزگای دیاربەکر، گورزێکی گەورە بەر بازرگانی و کێڵگەکانی ماددە هۆشبەرەکانی پەکەکە کەوت، لەماوەی پێنج ساڵدا دەست بەسەر ٨٤ تۆن حەشیشە و ٨١ ملیۆن بنەڕەگی ماددەی هۆشبەردا گیراوە.
لەو شارۆچکەیە دەست بەسەر چەندین تۆن حەشیشدا گیراوە کە سەرچاوەیەکی هەرە گرنگی داهاتی پەکەکەیە.
لەماوەی ئۆپەراسیۆنەکانی پێنج ساڵی رابردوودا هێزە ئەمنییەکان دەستیان گرتووە بەسەر ٢٨ تۆن و ٦١٨ کیلۆگرام حەشیشی تۆز، ٥٥ تۆن و ٥٥٩ کیلۆگرام قەنب و ٨١ ملیۆن و ٣٥٥ هەزار و ٩٧٨ بنڕەگی مادەی هۆشبەر.
رێژەی ماددە دەستبەسەداگیراوەکان، بەپێی ساڵەکان:
- ساڵی ٢٠١٢
تۆزی حەشیش ٣ هەزار و ٦٧٢ کیلۆگرام
قەنب حەوت هەزار و ٥٨٤ کیلۆگرام
بنەڕەگی ماددەی هۆشبەر یەک ملیۆن و ٧٦٧ هەزار و ٥٧٠ بنەڕەگ
- ساڵی ٢٠١٣
حەشیشی تۆز دوو هەزار و ٧٥٨ کیلۆگرام
قەنەب پێنج هەزار و ٩٧٦ کیلۆگرام
بنەڕەگی ماددەی هۆشبەر یەک ملیۆن و ٢٧٣ هەزار و ٦٨٥ بنەڕەگ
- ساڵی ٢٠١٤
حەشیشی تۆز سێ هەزار و ٢٥٨ کیلۆگرام
قەنەب چوار هەزار و ٨٢٧ کیلۆگرام
بنەڕەگی ماددەی هۆشبەر دوو ملیۆن و ١٤٣ هەزار و ٤٢٠ بنەڕەگ
- ساڵی ٢٠١٥
حەشیشی تۆز دوو هەزار و ٩٤٧ کیلۆگرام
قەنب نۆ هەزار و ٧٤٢ کیلۆگرام
بنەڕەگی ماددەی هۆشبەر سێ ملیۆن و ٨٩٧ هەزار و ٦٧٣ بنەڕەگ
- ساڵی ٢٠١٦
حەشیشی تۆز ١٥ هەزار و ٩٨٣ کیلۆگرام
قەنب ٢٧ هەزار و ٤٣٠ کیلۆگرام
بنەڕەگی ماددەی هۆشبەر ٧٢ ملیۆن و ٢٧٣ هەزار و ٦٣٠ بنەڕەگ