Selami Küçükoğlu,Fahrettin Gök
16 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 16 تشرینی یەکەم 2020
ئەرزەڕۆم - AA
وهزیری تهندروستیی توركیا، فەخرەدین کۆجا، رایگەیاند "کارمەندانی تەندروستیمان بێ وچان کار دەکەن. تکایە با ئەو فیداکاریانەی ئەوان هاندانێک بێت بۆ ئێوە تا پابەندی رێنماییەکان بن. با ئێمە رێوشوێنەکانمان بگرینەبەر بۆ ئەوەی کارمەندانی تەندروستیمان بحەوێنەوە''.
لە چوارچێوەی بەرنامەی سەردانەکەیدا بۆ ئەرزەڕۆم، کۆجا سەردانی بینای پارێزگای کرد و، لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەنووسان، باسی لەوە کرد کە ئەو رێوشوێنانەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا گیراونەتەبەر تەنیا لە پەتای کۆرۆنا ناتانپارێزێت، بەڵکو لە پەتای دیکە و نەخۆشی کۆئەندامی هەناسەدانیش دەتانپارێزێت.
کۆجا باسی لەوە کرد کە ئەو پارێزگایانەی تیایاندا رێنماییەکان جێبەجێ دەکرێت رێژەی توشبوون کەمیکردووە و دووبارە بەرز نەبووەتەوە و ، گوتی: "کارمەندانی تەندروستیمان بێ وچان کار دەکەن. تکایە با ئەو فیداکاریانەی ئەوان هاندانێک بێت بۆ ئێوە تا پابەندی رێنماییەکان بن. با ئێمە رێوشوێنەکانمان بگرینەبەر بۆ ئەوەی کارمەندانی تەندروستیمان بحەوێنەوە''.