Barış Gündoğan,Muhammet Ali Kemal
06 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 12 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراھیم کاڵن رایگەیاند ''قودس شەرەفی ئێمەیە، دۆزی ھاوبەشی ئێمەیە، وەک دوێنێش بەڕێز سەرکۆمارمان ئاماژەی پێکرد ھێڵی سوورە بۆ ئێمە''.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، سەبارەت بە پلانەکەی ئیدارەی ئەمریکا بۆ ناساندنی قودس وەک پایتەختی ئیسرائیل گوتی: "بەڕێز سەرکۆمار یەکەم کاردانەوەی ئێمەی نیشان دا. جەنابیان پێشتر لەگەڵ سەرۆکی فەڵەستین، مەحمود عەباس و ژمارەیەکی زۆر لە سەرکردەکانی جیھانی عەرەبی و ئیسلامی و سەرۆکی وڵاتان و سەرۆکوەزیرانەکان قسەی کرد. تا سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لەگەڵ سەرۆک و سەرۆکوەزیرانەکانی ھەریەک لە مالیزیا، تونس، ئێران، قەتەر، سعوودیە، پاکستان و ئیندۆنێزیا پەیوەندیی تەلەفۆنیی ئەنجامدا و بەردەوامە لەسەر ئەنجامدانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان''.