Sarp Özer,Muhammet Ali Kemal
30 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 30 ئاب 2019
ئەنقەرە - AA
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند: "(بەرەنگاربوونەوەی فەتۆ) ١٧ ھەزار و ٤٩٨ کەس لەکار دوورخراونەتەوە. ئامانجمان ئەوەیە ئەم جلە سەربازییە شکۆدارە تەنانەت یەک ناپاک لەبەریدا نەبێت".
وەزیری بەرگریی تورکیا ئاکار گوتی:"لەئۆپەراسیۆنی چنگ-١دا ٦٤، لەئۆپەراسیۆنی چنگ-٢دا ١٦ و لەئۆپەراسیۆنی چنگ-٣دا ٢٢ تیرۆریست لەچالاکی خراون و لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، ٦٧٦ تیرۆریست لە باکووری عێراق لەچالاکی خراون."
ئاکار گوتیشی: "ئەوەمان گوت لە ئیدلب ئەگەر بێت و زیان بە سەربازانمان یان خاڵەکانی چاودێرییمان بگات، ئەوا مافی بەگریی لەۆکردنی رەوا بەکاردەھێنین، بەردەوام دەبین لە گوتنی ئەمە".